پزیشكه‌كان هۆشداری له‌م حاڵه‌ته كتوپڕه ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
كیلی جلیسۆن ته‌مه‌ن 40 ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ گیانی له‌ده‌ستدا پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌نیشانه‌كانی ژه‌هراوی بوون كردوه و وایزانیوه خواردنی خراپی خواردوه.
پاش ڕۆژێكی له هه‌ستكردن به ماندوێتی و مانه‌وه له جێگه‌ی نوستن و دڵتێكهه‌ڵاتن، ئه‌م خانمه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" سه‌ن" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" تیمی فریاكه‌وتن گه‌یشتوه‌ته ماڵی ئه‌م ئافره‌ته و زانیویه‌تی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی گیرانی بۆری هه‌ناسه‌یه‌وه بووه و ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه كه‌سه‌كه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
پزیشكه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌كاتی هه‌ستكردن به توندی هه‌ناسه و ماندوێتی و دڵتێكهه‌ڵاتن باشتر وایه نه‌خۆش به‌زوترین كات سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
PM:09:01:29/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 692
جار خوێنراوه‌ته‌وه