دوو كاتژمێر چاوه‌ڕێی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنی كرد و گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
پیاوێك پاش دوو كاتژمێر له چاوه‌ڕوانی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن به‌هۆی جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، تیمی پزیشكی پاش هه‌وڵدانێكی زۆر نه‌یانتوانی ژیانی ئه‌م پیاوه ڕزگار بكه‌ن.
میشێلا هاوسه‌ری مایكل ده‌ڵێت" مایكل دواین وشه‌كانی پێش مردنی به‌من وت و هه‌ستم به خه‌مباری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕویدا ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوو كاتژمێر چاوه‌ڕوانی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنی كردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" ده‌یلی ئێكسپرێس" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م گه‌نجه ته‌مه‌ن 33 ساڵه كه باوكی چوار منداڵه په‌یوه‌ندی به ژماره‌ی فریاكه‌وتن كردوه و پێی وتوون به ته‌نهایه و ئازار له سنگیدایه، پاش یه‌كاتژمێر و 45 خوله‌ك له چاوه‌ڕوانی ئه‌مبوڵانس به‌ته‌واوه‌تی ته‌ندروستی تێكچوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین حاڵه‌تی دیكه تۆماركراوه كه پیاوانی فریاكه‌وتن نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست خزمه‌تی نه‌خۆش بكه‌ن و بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست.
PM:08:28:29/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 2160
جار خوێنراوه‌ته‌وه