هۆكار و نیشانه و زیانهكانی كۆنتڕۆڵ نهكردنی بهرزه پهستانی خوێن
وێستگە ستایل-
بەرزی پەستانی خوێن چەند جۆرە؟ کاریگەرییە خراپەکانی کۆنترۆڵ نەکردی زەخت لەسەر جەستە چیین؟ دكتۆر ئەیمهن پزیشکی هەناوی و دڵ لهم بابهتهدا باسیدهكات.
بەگشتی پەستانی خوێن دابەش دەکرێت بۆ چوار جۆر بەم شێوازە:
1-پەستانی خوێنی ئاسایی:
ڕێژەی پەستانی سەرەوە لە نێوان ۱۲۰ بۆ ۱۲۹ mmHg دایە و ڕێژەی پەستانی خوارەوە کەمترە لە ٨۰ mmHg.
2- قۆناغی ۱ی بەرزی پەستانی خوێن:
ڕێژەی پەستانی سەرەوە لە نێوان ۱۳۰ بۆ ۱۳۹ mmHg دایە یاخود ڕێژەی پەستانی خوارەوە لەنێوان ٨۰ بۆ ٨۹ mmHg دایە.
3- قۆناغی ۲ی بەرزی پەستانی خوێن:
ڕێژەی پەستانی سەرەوە ۱٤۰ mmHg و زیاترە ، یاخود ڕێژەی پەستانی خوارەوە ۹۰ mmHg و زیاترە.
4-ڕێژەی پەستانی خوێن زیاتر لە ۱٨۰/۱۲۰ mmHg دادەنرێت بە بەرزی پەستانی ئیمێرجنسی و کتوپڕ و پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە.
1-بەرزی پەستانی خوێن بە بەردەوامی بەبێ چارەسەر کردن کاریگەری خراپی دەبێت، لەوانە:
2- توشبوون بە نەوبە و جەڵدەی دڵ، ئەنیوریسم، لەگەڵ نەخۆشییەکانی دیکەی دڵ.
3-دروستبوونی کێشە لە گورچیلە و چاودا
4-سیندرۆمی زیندەچالاکی و بەرزبوونەوەی چەوری سیانی و کۆلیسترۆڵ و گلوکۆز.
5-گۆڕان لە تێگەشتن و لاوازی میمۆری و لەبیرچونەوە
-گرنگە هەر کەسێک لە تەمەنی ۱٨ ساڵییەوە هەموو دوو ساڵ جارێک پێوانی پەستانی خوێن بکات بۆ دڵنیایی.
-پێویستە لایف ستایلێکی باشمان هەبێت بۆ خۆپاراستن، وەکو جگەرە نەکێشان، وەرزش کردن و خواردنی خۆراکی تەندروست.
نیشانەکانی بەرزی پهستانی خوێن چیین؟
زۆربەی ئەو کەسانەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە نیشانەیان نییە، ڕەنگە چەند ساڵ زەختت بەرز بێت و هەستی پێنەکەیت.
هەندێک نیشانە ئەگەری هەیە دەربکەون لە بڕێکی کەم لە خەڵکدا، لەوانە:(سەرئێشە، هەناسە کورتی و توندی، لوت پژان)
ئەو هۆکارانەی ئەگەری توشبوون بە بەرزی زەخت زیاددەکات چیین؟
تەمەن(لەگەڵ تەمەندا زیاددەکات)، نەتەوە، مێژووی خێزان، کێشی زۆر، کەمی وەرزش و جوڵە، جگەرە و نێرگەلە کێشان، خواردنەوەی کحول، بەکارهێنانی خوێی زۆر، کەمی ڕێژەی پۆتاسیۆم، سترێس و قەلەقی، هەندێک نەخۆشی درێژخایەن وەکو شەکرە و نەخۆشی گورچیلە، دووگیانی، هەناسەتەنگی لەکاتی نوستندا.
PM:05:35:29/01/2023
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه