توێژینه‌وه‌یه‌ك: ده‌رمانی چاره‌سه‌ری به‌رزه په‌ستانی خوێن پیری دواده‌خات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه به‌كارهێنانی جۆرێك ده‌رمانی چاره‌سه‌ری به‌رزه په‌ستانی خوێن ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات و پیری دواده‌خات بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌بێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له پێگه‌ی" ئه‌یجن سێڵ" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ده‌ركه‌وتووه، ده‌رمانی ڕیلمینیدین كه چاره‌سه‌ری به‌رزه په‌ستانی خوێن ده‌كات پیری دوا ده‌خات و ئه‌مه له‌سه‌ر كرمی "C. elegans" تاقیكراوه‌ته‌وه، پسپۆڕان پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌م ده‌رمانه به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤ.
له زنجیره توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه تیمێكی نێوده‌وڵه‌تی له توێژه‌ره‌وه‌كانی زانكۆی " بێرمینگهام" له وڵاتی به‌ریتانیا پسپۆڕان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه ئه‌و بۆهێڵانه چالاك ده‌كات كه كار له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی كالۆری له‌ش ده‌كه‌ن له شانه‌كانی گورچیله و جگه‌ردا.
ئاسان به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه و كه‌می كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی وه‌ك ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ و خه‌واڵوی و ماندوێتی وایكردوه ئه‌م ده‌رمانه وه‌ك دژه پیری به‌كاربهێندرێت جگه له كاریگه‌ریه‌كانی وه‌ك ده‌رمانی كۆنتڕۆڵی به‌رزه په‌ستانی خوێن.
PM:05:26:29/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه