چه‌ند جۆرێك خواردن شیری دایك زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
یەکێک لەو پرسیارانەی زۆرێک لە دایکان لە دوای منداڵبوون ئاراستەی پزیشكه‌كانی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه" چ جۆرێك خواردن یارمه‌تی زیادبوونی شیری دایك ده‌دات؟" دكتۆره مه‌عسومه پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
ئه‌م خانمه پزییشكه ده‌ڵێت"سەرەتا دایکی خۆشەویست دەبێت رێگەبدەیت کە منداڵەکەت مەمکت بمژێت هەرچەندە شیریشت کەمبێت،چونکە مژین دەبێتە هۆی ورژاندنی مولولەکان و پیامی دەردانی شیر بۆ مێشک دەنێرێت."
دكتۆره مه‌عسومه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خالێکی دیكه بۆ زیادبوونی شیری دایك بریتیه له شێوازی شیرپێدان و ئه‌وه‌ش زۆر گرنگە، باشتر وایه دایك دلنیاببێتهوه کە شیره‌كه‌ی راستەوخۆ لە گۆی مەمکەوە بۆ دەمی کۆرپەکەی دەروات، و لە هەرجار شیرپێداندا منداڵ دەبێت لە هەردوو مەمک شیر بخوات .
سه‌باره‌ت به ڕه‌فتاری دایك له‌كاتی شیرپێداندا ده‌ڵێت"لە کاتی شیرپێداندا ئارام بە و هەناسەی قوڵ هەلمژە و سترێست نەبێت چونکە یارمەتی زۆربوونی شیر دەبێت،هەروەها 1/3 ی شیرەکەت بدۆشە پاشان شیر بەکۆرپەکەت بدە و لەکۆتایشدا ژەمی خۆراکی تەندروستیش رۆلێکی گرنگی هەیە"
ئه‌مانه لیستی ئه‌و خۆراكانه‌ن كه دەوڵەمەندن بە چەوریە بێ زیانەکان، بۆ زیادبوونی شیر باشتر وایه دایكان بیخۆن:
-سۆیا
-گوێز
-راشی بادەم
-ماسی سەلەمون
-رۆنی زەیتون
-کونجی
-ئەڤۆکادۆ
-تۆوی کەتان
-گولەبەرۆژە
PM:08:19:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 2248
جار خوێنراوهتهوه