ئافره‌تێكی به‌ریتانی: ئه‌م كاره بكه‌ن ته‌مه‌نتان درێژ ده‌بێت
وێستگە ستایل-
ئۆلیڤ ویسترمان ئافره‌تێكی به‌ریتانیه و له ناوچه‌ی كیربی له یۆرك شاین ده‌ژی، زۆرینه‌ی ته‌مه‌نی به گه‌شتكردن به‌سه‌ربردوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره كۆچكردوه‌كه‌ی و ده‌شڵێت" هۆكاری درێژی ته‌مه‌نی ته‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاركردنی له‌گه‌ڵ منداڵان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له دانانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوانی نامۆ"
ئه‌م خانمه و هاوسه‌ره‌كه‌ی خاوه‌نی منداڵ نه‌بوون و له ماوه‌ی ته‌مه‌نی به‌یه‌كه‌وه بونیاندا گه‌شتی زۆریان بۆ چه‌ندین وڵات كردوه و ده‌شڵێت" خۆشترین وڵات تیایدا ژیابێتم سه‌نگاپور بووه".
له‌باره‌ی ته‌مه‌نیه‌وه ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" له ماوه‌ی ته‌مه‌نمدا وه‌ك په‌رستاری منداڵان كارم كردوه ئه‌مه وایكردوه دڵم به گه‌نجی بمێنێته‌وه، دوور بكه‌ونه‌وه له قسه‌كردن له‌گه‌ڵ پیاوێك كه نایناسن ئیتر سه‌لامه‌ت و ته‌مه‌ن درێژ ده‌بن"
بۆ یادی له‌دایكبوونی ئۆلیڤ له خانه‌ی به‌ساڵاچوان ئاهه‌نگێكی بچووكی چا خواردنه‌وه‌ی دوا نیوه‌ڕۆی سازكردوه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته هاوڕێیانه‌ی كه له خانه‌كه له‌گه‌ڵیدا ده‌مێننه‌وه.
PM:05:46:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 3212
جار خوێنراوه‌ته‌وه