‌به‌وێنه‌..جوانیه‌كه‌ی‌ جۆرجیناش ڕاسته‌قینه‌ نییه‌

وێستگە ستایل-

كچه‌ هاوڕێی پێشووی ئه‌ستێره‌ی‌ تۆپی پێی پورتوگال" كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ" له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی كۆنی جۆرجینا كچه‌ هاوڕێی ئێستای ڕۆناڵدۆ و دایكی منداڵه‌كانی ئاشكرای كردوه‌ جوانیه‌كه‌ی‌ جۆرجینا ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكارییه‌ و له‌ بنه‌ڕه‌تدا خۆی خاوه‌نی ئه‌م ڕوخساره‌ نه‌بووه‌.
Cristiano Ronaldo would not be a good shot! - Cristiano Ronaldo Zone

In 2017, Ronaldo met his now girlfriend Georgina and the couple share daughters Alana and Bella (pictured together in 2017)

نیریدا گالاردۆ ی ته‌مه‌ن 39 ساڵ ساڵی 2008 بۆ ماوه‌ی‌ 8 مانگ له‌گه‌ڵ كریستیانۆ هاوڕێ و خۆشه‌ویستی یه‌كتر بوون، ئه‌م ئافره‌ته‌ خاوه‌نی ئارایشتگای تایبه‌تی خۆی بووه‌ له‌ دورگه‌ی‌ بلیارو ئێستا له‌ ئینستگرام ژماره‌یه‌ك فۆڵۆوه‌ری هه‌یه‌ و له‌ هه‌ژماره‌كه‌یه‌وه‌ ڕیكلام بۆ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ده‌دات و به‌م دواییانه‌ وێنه‌یه‌كی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ ڕۆناڵدۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ كردوه‌ كه‌ جۆرجینا كردویه‌تی و ئێستا له‌سه‌نته‌ره‌كه‌ی‌ ئه‌و ئه‌نجامده‌درێت.

Nereida posted these photos of Georgina side-by-side and suggested she has had cosmetic work on her nose and lips. Georgina has never publicly confirmed if she has had any cosmetic procedures

نیریدا ئاشكرای كردوه‌، جۆرجینا چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی جوانكاری كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ شێوه‌ی‌ له‌ كیم كارداشیان ئه‌ستێره‌ی‌ ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی بچێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا شێوه‌ی‌ نه‌چۆته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و.

Nereida posted a number of images of reality star Kim alongside Ronaldo's girlfriend of six years (pictured in 2023)Nereida posted a number of images of reality star Kim (pictured) alongside Ronaldo's girlfriend of six years

ڕۆناڵدۆ پاش جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ نیریدا، له‌گه‌ڵ خانمه‌ نمایشكاری جلوبه‌رگ" ئیرینا شایك" په‌یوه‌ندی داناوه‌ و ساڵی 2017 پاش جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ ئیرینا، جۆرجینا ی ناسیه‌وه‌ و ئێسته‌ خاوه‌نی دوو منداڵن.


PM:05:00:25/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 22816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌