ئه‌مه‌ریكا: سه‌گێك به فیشه‌ك گه‌نجێكی 30 ساڵی كوشت
وێستگە ستایل-
له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، سه‌گێك بوه هۆی مردنی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ و لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه به‌رده‌وامه و ڕوداوه‌كه له ویلایه‌تی كانساس له ئه‌مه‌ریكا ڕویداوه.
قوربانیه‌كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا شۆفێری كردوه ئه‌و ڕۆژه‌ی بڕیاریداوه بچێته ڕاو، سه‌گه‌كه‌ی له پشته‌وه داناوه، پاش ئه‌وه‌ی سه‌گه‌كه‌ی به هه‌ڵه به‌ر چه‌كه‌كه ده‌كه‌وێت فیشه‌كێك له چه‌كی ڕاوكردنه‌كه ده‌رده‌چێت و ئه‌م گه‌نجه ده‌كوژێت.
لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م كه‌یسه ته‌نها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ڕوداوه‌كه په‌یوه‌ندی به چه‌كی ڕاوكردنه‌كه‌وه هه‌بووه و به هه‌ڵه فیشه‌ك له چه‌كه‌كه‌وه ده‌رچووه
هێشتا به‌رپرسانی ئه‌م كه‌یسه باسیان له‌وه نه‌كردوه ئه‌م گه‌نجه ته‌مه‌ن 30 ساڵه خاوه‌نی سه‌گه‌كه‌یه یان نا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه مردن به‌هۆی چه‌كه‌وه له ئه‌مه‌ریكا حاڵه‌تێكی بڵاوه چونكه چه‌ك له‌ناو هاوڵاتیاندا زۆر بڵاوه ته‌نها له ساڵی 2021 زیاتر له 500 كه‌س به ڕووداوی چه‌ك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:04:02:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 9012
جار خوێنراوه‌ته‌وه