ته‌مه‌نی 3 ساڵه و خاوه‌نی زیره‌كیه‌كی بێ وێنه‌یه
وێستگە ستایل-
منداڵێكی به‌ریتانیا بوو به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی" مینسا" كه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه تیایدا ده‌بنه ئه‌ندام خاوه‌نی زیره‌كیه‌كی بێ وێنه‌ن، ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه له‌م بابه‌ته‌دا منداڵه‌كه ته‌مه‌نی ته‌نها سێ ساڵه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه"منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵ و 9 مانگه به‌ناوی تیدی هۆبس، ئێستا توانای خوێندنه‌وه‌ی هه‌یه و هه‌تا ژماره 100 به حه‌وت زمان ده‌زانێت كه 6 یان بیانیه بۆ ئه‌و "
ئه‌م منداڵه له هه‌رێمی " سۆمرسیت" له ئینگلته‌را ده‌ژی و له‌ته‌مه‌نی 2 ساڵ و چوار مانگیه‌وه فێری ئه‌م زانیاریانه بووه و زۆر ئاره‌زووی ماتماتیك ده‌كات، پاش ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی لێهاتووی له‌كۆی 139 خاڵ 160 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه.
جگه له‌م منداڵه له ناوه‌ندی" مینسا" منداڵێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی ته‌مه‌ن 2 ساڵ بووه به ئه‌ندام، دایك و باوكی تیدی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن منداڵه‌كه‌یان وه‌ك هاوته‌مه‌نه‌كانی گرنگی به یاری ڤیدیۆیی و تیڤی نادات و زیاتر گرنگی به‌قسه و ده‌ربڕینی چوارده‌وره‌كه‌ی ده‌دات و خاوه‌نی یاده‌وه‌ریه‌كی به‌هێزه.
PM:05:45:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 2076
جار خوێنراوه‌ته‌وه