‌دانا غه‌نی: ھەتا ئێستا بۆ کارە ھونەرییەکانم کەس سپۆنسەرم نەبوەو ناشمەوێت

وێستگە ستایل-

به‌هۆی ته‌واو نه‌كردنی یه‌كێك له‌ كاره‌ هونه‌ریه‌كانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێكی میوزیك ژه‌ن، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ"دانا غه‌نی" په‌یامێكی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت" ھەتا ئێستا بۆ کارە ھونەرییەکانم کەس سپۆنسەرم نەبوەو ناشمەوێت".

غه‌نی نوسیویه‌تی"ئه‌گەرمن لە قوتی خۆمم گرتبێتەوە و ھه‌وڵم دابێت بەرھەمی نوێ تۆمار بکەم و پارەی بەرھەمێکم دابێ بۆ موزیک ژەنێک کە بەرھەمێکی نوێم بۆ ئامادە بکاو تۆماری بکاو تا ئێستا ئەوە دوو ساڵە دەستی دەستیم پێ دەکا و منیش تا ئێستا لەگوڵ کالترم پێ نە وتووە!"

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ نوسیویه‌تی"ئێوە سەرپشک دەکەم لەمرۆ بەداوەوە چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەم؟ کە دەزانم ئەوە ئەرکی سەندیکای ھونەرمەندانە بەدواچونی بۆ بکا"

سه‌باره‌ت به‌ ڕێكه‌وتنی نێوانیان دانا غه‌نی ده‌ڵێت"من و ئەو بریارمان وا بوو کە ھەتا موزیکی گۆرانیەکە تۆمار نەکا تێچوی نەدەمێ، بەڵام کاتێ لەکوردستان گەرامەوە دوای دوو رۆژ پەیوەندی پێوە کردم و ووتی کاکە وابزانە گۆرانییەکە تەواو بووە بەڵکوو پارەی ئەو تراکی یەکەمم بۆ بنێری کە تەواوی ئەکەم بۆ کورەکەمە لە ئێرانە وە تەلەفۆنم بۆ ئەکا و زۆر موحتاج بە پارەیە، منیش وەکھەمیشە لە دڵ پاکی خۆم بەراستی وەک ئەرکێکی سەرشانم کە نەک بۆ کوری ئەو بێ بەلکوو وەک ھاونیشتمانییەکی خۆم پارەی یەکەم تراکم بۆ نارد لەوساو ە تا ئەم ساتەش ئەو ئوستازە نە دەنگی ھەیەو نەرەنگ کە شەرمەزارییە و نابێ ھونەرمەند به‌و جۆره‌بێت"

له‌كۆتای په‌یامه‌كه‌یدا غه‌نی ده‌ڵێت"تازە ببیتە مۆزارتیش نە موزیکی تۆم دەوێو نە ئەو پارەیەی داومیتێ، چونکە لەخەڵکانی ھیچ چاوەرێیی ھیچ دەکرێ، ڕەوشتم ڕێگەم نادا وێنەەت بە تەواوی نیشنان بدەم چونکە ھونەر لای من بەرپرسیارێتییە و ڕەوشتە"

دانا غه‌نی یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ دێرینه‌كانی شاری سلێمانی و ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌ژی و زیاتر به‌رهه‌می  فۆلكۆری تۆمار ده‌كات.


PM:05:20:24/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌