لەبەر ئەم هۆکارانە دروست نییە دەرمانی کەسێکی دیکە بەکاربهێنیت
وێستگە ستایل-
هه‌ندێكجار هه‌ندێك نه‌خۆش پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشێكی دیكه گرفته ته‌ندروستیه‌كه‌ی خۆیان باسده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ی یه‌كێكیان بڕیار ده‌دات به بۆچوونی خۆی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌مان نه‌خۆشی كه‌سی به‌رامبه‌ره ده‌رمانی یه‌كتر به‌كارده‌هێنن بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌یان بێ ئه‌وه‌ی پرس و ڕاوێژ به پزیشك بكه‌ن، دکتۆر سۆران پسپۆڕی هەناو له‌م بابه‌ته‌دا كاریگه‌ریه خراپه‌كانی ئه‌م بابه‌ته باسده‌كات.
1- بە هیچ جۆرێک نابێت بەبێ راوێژی پزیشکی دەرمان بەکاربهێنی بەتایبەت دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکو 'شەکرە، بەرزیی پەستانی خوێن، رەبۆ و بەرزیی چەورییەکانی خوێن.
2- مەرج نیە ئەو دەرمانەی کەسێکی دیکە بەکاریدەهێنێت گونجاو و کاریگەر یاخود سەلامەت بێت بۆ تۆ.
3- هەڵبژاردنی دەرمان بۆ نەخۆشیی شەکرە بە گوێرەی 'تەمەن، کێشی نەخۆش، هەبوونی نەخۆشی و دەرمانی دیکە' یاخود شێوازی ژیانی وەکو 'وەرزش، خۆراک و لایەنی ئابووری'، دەبێت، دەرمانێک هەڵدەبژێرین کە کاریگەر بێت و کەمترین کاریگەریی لاوەکیی لەسەر نەخۆشەکە دروستبکات.
4- دەرمانی شەکرە جگە لە کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن باشتر وایە لە هەمان کاتدا سوودی تری هەبێت ، بۆ نموونە لەم چەند ساڵانەی دواییدا چەندین دەرمانی شەکرە هەیە کە شەکرە کۆنترۆڵدەکات و لەهەمان کاتدا دڵ، مێشک و گورچیلەکان لە کاریگەریی خراپی نەخۆشی شەکرە دەپارێزێت، یاخود هەندیک لە دەرمانەکان کێشی جەستە دادەبەزێنن و چەندین سوودی دیکە.
PM:04:57:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه