‌به‌وێنه‌..هونەرمەند غەفور عەبدوڵا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا

وێستگە ستایل-

شه‌وی ڕابردوو 23ی 1ی 2023  هونەرمەندی بواری نواندن"غەفور عەبدوڵا" نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ هه‌ژماره‌كه‌ی‌ خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سوپاسگوزاری ئه‌و كه‌سانه‌ بووه‌ كه‌ سه‌ردانیان كردوه‌ و هه‌واڵی ده‌پرسن.

غه‌فور عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵبڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌یه‌كی خۆی له‌ نه‌خۆشخانه‌ نوسیویه‌تی"زۆر سوپاس هاوڕێ یان بۆهەواڵ پرسیتان بەهۆی نەشتەرگەری مەوە ..کە بەنامەو تەلەفۆن و سەردان کردنتان بۆ نەخۆشخانە، من باشم هیوای تەندروستی باشتان بۆ ئەخوازم "

ساڵانێكی زۆر ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ بواری هونه‌ری دراما و فیلم كارده‌كات و ڕۆڵی جیاواز و تایبه‌ت ده‌بینێت.

قد تكون صورة ‏‏‏شخص واحد‏، و‏مستشفى‏‏ و‏منظر داخلي‏‏


PM:03:38:24/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 2076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌