توێژینه‌وه‌یه‌ك: جه‌سته‌ی توشبووان به‌نه‌خۆشی شه‌كره بۆنێكی تایبه‌تی دروست ده‌كات
وێستگە ستایل-
دكتۆره" مادینا شۆرۆڤا" پسپۆڕی نه‌خۆشی كوێره ڕژێنه‌كان ئاشكرای كردوه كاتێك كه‌سێك جه‌سته‌ی بۆنی ئه‌سیتۆن یان سێوی خراپبووی لێبێت ئه‌وه مانای وایه گرفتی ته‌ندروستی مه‌ترسیداری هه‌یه وه‌ك نه‌خۆشی شه‌كره.
ئه‌م خانمه پزیشكه له دیمانه‌یه‌كی بۆ گۆڤاری" ئه‌زڤیستیا" وتویه‌تی" چه‌ندین هۆكار هه‌یه وابكات جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌م جۆره بۆنانه دروست بكات مه‌ترسیدارترینیان نه‌خۆشی شه‌كره‌یه، چونكه له ئه‌نجامی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی گلوكۆزی خوێن ئه‌م جۆره بۆنه جه‌سته دروستی ده‌كات"
ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره بۆنه‌ی جه‌سته كه‌سه‌كه هه‌ست به لاوازی جه‌سته و سه‌رگێژخواردن و دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه بكات، ئه‌وه پێویسته به زوترین كات سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و پشكنینی پێویستی بۆ بكرێت.
زۆر چالاكبوونی ڕژێنی غوده‌ی ده‌ره‌قی كار له‌زیادبوونی ئه‌و هۆرمۆنانه ده‌كات كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی تێكشكاندنی چه‌وری و پرۆتین ده‌بێت، واده‌كات ئاستی وردیله كیتۆنیه‌كان له خوێندا به‌رز بێته‌وه و جه‌سته بۆنی ئه‌سیتۆنی لێبێت، ڕه‌نگه كه‌سه‌كه له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆر ئاره‌ق بكاته‌وه و لێدانه‌كانی دڵی تێكبچێت و كێشی كه‌مببێته‌وه و بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو.
PM:03:18:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 4112
جار خوێنراوه‌ته‌وه