ئه‌م كه‌سانه مه‌ترسی توشبوونیان به فراوانبونی شاخوێنبەر لە بەری سکدا هه‌یه
وێستگە ستایل-
فراوانبونی شاخوێنبەر لە بەری سکدا بریتییە لە لاوازبونی دیواری شاخوێنبەر و فراوانبونی شاخوێنبەر لە ناوچەی سکدا و شێوە باڵۆنێک دروست دەکات، دکتۆر ئارام پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كێ مه‌ترسی توشبوونی به‌م حاڵه‌ته زیاتره.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" چەند کەسێک هەیە مەترسی زیاتریان لەسەر توشی ئەم حاڵەتە ببن ، بۆیە زۆر گرنگە پێش وەختە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەن بۆ پشکنین و چاودێری خۆیان، ئەوپیاوانەی سەروو ٦٦ ساڵن و ئەو ژنانەی سەروو ٧٠ ساڵن و یەكێک لەم حاڵەتانەی خوارەوەیان هەیە پێویستە پشکنین بکەن چونکە ئەگەریان زۆرە توشی فراوانبونی شاخوێنبەر ببن لە بەری سکدا ئەمانەن:
1-بەرزەپەستانی خوێن
2-تەسکبونەوەی درێژخایەنی بۆرییەکانی هەوا
3-بەرزی کۆڵیستڕۆڵ
4-بونی مێژووی نەخۆشیەکە لە خێزانەکەدا
5-نەخۆشی دڵ و بۆرییەکانی خوێن ، بونی جەڵتەی پێشوو
6-ئەوانەی جگەرەکێشن یاخود پێشتر جگەرەکێش بون
PM:07:51:23/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1392
جار خوێنراوهتهوه