هۆكارهكانی دووگیانی دەرەوەی منداڵدان
وێستگە ستایل-
دووگیانی دەرەوەی منداڵدان، بریتییە لە روودانی دووگیانی لە دەرەوەی ناوپۆشی منداڵدان واتە كاتێك هێلكە لەلایەن تۆوە دەپیتێنرێت ئەو كات هێلكە پیتراوەكە لە شوێنی ئاسایی خۆی كە ناوپۆشی منداڵدانە جێگیر نابێت بەڵكو هەر لە جۆگەی فالوب یان هێلكەدان یان ملی منداڵدان یان لە بۆشایی سكداجێگیر دەبێت، دكتۆره تاڤان پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهداته خانمان لهبارهی ئهم جۆرهی دووگیانی و هۆكارهكانی.
1- دروستبونی کۆرپەلەیە لە دەرەوەی منداڵدان و زیاتر لە ناو بۆری هێلکەدانەکاندا دروست دەبێت.
2-ئەم حاڵەتە ناڕەحەتی زۆر دروست دەکات بۆ خانمانەکە ، ئەگەر درەنگ وەخت پێ ی بزانرێت لەوانەیە بۆتی هێلکەدان بتەقێنێت و توشی خوێنبەربونی ناوەکی بکات.
3-ئەم حاڵەتە دەکرێت لە ملی منداڵدان یان لەسەر هێلکەدانەکانیش دروست ببێت ، تەنانەت دەکرێت لەسەر شوێنی نەشتەرگەری پێشووی منداڵبونیش دروست ببێت.
هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە زۆرن لەوانە:
-تێکچونی هۆرمۆنی
-هەوکردنی بۆری هێلکەدان
-چارەسەرەکانی نەزۆکی
-نەشتەرگەری جۆگەی فالوپ
-دانانی لەولەب
-جگەرەکێشان
-ئەگەر خانمێک پێشتر توشی دووگیانی دەرەوەی ڕەحم بوبێت
PM:07:24:08/12/2022
ئهم بابهته 2352
جار خوێنراوهتهوه