خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌كاتی ڕاهێنانی وه‌رزشی ئاساییه؟
وێستگە ستایل-
خواردنه‌وه‌ی ئاو بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی جه‌سته له ژه‌هر و نزمكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش زۆر گرنگه، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌كاتی ڕاهێنانی وه‌رزشی ئاساییه؟
"تاش كاری" له سه‌نته‌ری Another Round وه‌رزشی له به‌ریتانیا ده‌ڵێت" خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش ڕاهێنانی وه‌رزشی زۆر گرنگه چونكه پاش ڕاهێنانی وه‌رزشی پله‌ی گه‌رمای له‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌وه‌ش دڵ زیاتر له كاتی ئاسایی ماندوو ده‌بێت"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌تان سوود وه‌ربگرێت له خواردنه‌وه‌ی ئاو ئه‌وه باشتر وایه دوو بۆ چوار كاتژمێر به‌ر له ڕاهێنانی وه‌رزشی 500 میلی‌لیتر ئاو بخۆیته‌وه، له كاتی ڕاهێنانی وه‌رزشیشدا ده‌توانیت ناو به‌ناو ده‌مت به ئاو ته‌ڕ بكه‌یت، بۆنمونه 15 خوله‌ك جارێك قومێك ئاو بخۆیته‌وه"
خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له ئاو له كاتی ڕاهێنانی وه‌رزشی ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی سۆدیۆم له خوێندا به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت"
PM:05:08:08/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1440
جار خوێنراوه‌ته‌وه