چهند ڕێنماییهكی گرنگ بۆ توشبووان به نهخۆشی شهكره
وێستگە ستایل-
لەگەڵ تێپەڕبوونی کات شەکرە دەرهاویشتەکانی لەسەر کەسی تووشبوو بە دەردەکەوێت، ئەو ماکانەش دەبنە مەترسی لەسەر ژیانی کەسی تووشبوو ئەگەر زوو هەستی پێ نەکرێت و چارەسەری پێویستی بۆ نەکرێت،گرفتی پێیەکان یەکێکە لە باوترین دەرهاویشتەکانی نەخۆشی شەکرە، لهم بابهتهدا دكتۆر شاهۆ پزیشكی نهخۆشییهكانی ههناوی و شهكره ڕونكردنهوهی زیاتر لهبارهی كاریگهری نهخۆشی شهكره لهسهر پێ ی كهسی توشبوو دهخاته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت" بە شێوەیەکی گشتی دەتوانرێت ماکەکانی نەخۆشی شەکرە کەم بکرێتەوە بە ڕاگرتنی ڕێژەی شەکری ناو خوێن لە ئاستی ئاسایی خۆی و پشکنینی پزیشکی بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بەردەوام"
دهشڵێت"هەرکات هەستت کرد کێشەیەک لە پێیەکاندا ڕوویداوە زوو ڕاوێژی پزیشک بکە و چارەسەری گونجاو وەربگرە، لە سەرەتادا پێویستی بە هەوڵ و دابینکردنی کات دەبێت بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باشی دەبێت بۆ دوورخستنەوەی پێیەکان لە کاریگەری شەکرە."
هۆکارەکانی تووشبوون بە دەرهاویشتەی شەکرە لەسەر پێیەکان :
1-بوونی برینی پێیەکان لە ڕابردوودا.
2- هەستە دەمارەکان زیانیان بەرکەوتبێت.
3- ناڕێکی لە پێیەکان دا هەبێت.
4- خوێن بە باشی نەگات بە پێیەکان.
چۆن پشکنینی پێیەکان ئەنجام بدەم؟
پشکنینی ڕێکوپێک و بەردەوام ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پێشگرتن لە ماکی نەخۆشی شەکرە لەسەر پێیەکان....
1- خود پشکنین(پشکنینی پێیەکان لە لایەن نەخۆش خۆیەوە ) :
پێویستە کەسی تووشبوو ڕۆژانە پشکنینی پێیەکان ئەنجام بدات، هەموو بەشەکان بە جوانی سەیر بکرێت بە تایبەتی نێوان پەنجەکان بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایا برین، وشکبوونەوە، تلۆق، گەرم بوون و سووربوونەوە یان شێواوی پێیەکان هەیە یان نا؟
دەتوانرێت سوود لە ئاوێنە وەربگیرێت یان کەسێکی تر پشکنینەکەت بۆ ئەنجام بدات.
2- پشکنینی پێیەکان لە لایەن پزیشکەوە: لە کاتی سەردانیکردنی پزیشک پێویستە ئەم پشکنینە ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی پێیەکان و خوێنبەر و هەستە دەمارەکان.
3- ئەو کەسانەی کە شەکرە ی جۆری یەکەمیان هەیە، دوای ٥ ساڵ لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەیان پێویستە پشکنینی پێیەکانیان بۆ بکرێت ساڵانە یەکجار، بەڵام تووشبووانی جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە پێویستە پشکنینی پێیەکانیان ڕاستەوخۆ دوای دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەیان ساڵانە یەکجار بۆ ئەنجام بدرێت.
PM:04:46:08/12/2022
ئهم بابهته 3308
جار خوێنراوهتهوه