پسپۆڕان: ته‌ماشاكردنی یاری تۆپی پێ كار له دۆخی ده‌روونی ده‌كات
وێستگە ستایل-
له ماوه‌ی یاریه‌كانی مۆندیال له سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتی ته‌ماشای یاریه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له‌وان بۆ بردنه‌وه و دۆڕانی تیپه دڵخوازه‌یه‌كه‌یان هاوار ده‌كه‌ن و ده‌گرین، لێدانه‌كانی دڵیان خێرا ده‌بێت، بۆ ئه‌م هه‌ستانه‌یان هیچ جۆره لێكدانه‌وه‌یه‌ك به‌دی ناكه‌ن.
دافی ئیزێل ڕاوێژكار و پسپۆڕی ته‌ندروستی ده‌ڵێت" ته‌ماشاكردنی یاری تۆپی پێ واده‌كات كه‌سه‌كه بكه‌وێته ژێركاریگه‌ری ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌ناو یاریگه‌كه‌دا ڕوده‌دات، ته‌نانه‌ت ده‌توانێت هه‌ست به‌وه بكات كه یاریزانی تیپه دڵخوازه‌كه‌ی هه‌ستی پێده‌كه‌ن له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه، دۆڕان و بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌شی كار له باری ده‌رونی كه‌سه‌كه ده‌كات.
ڕیچارد شۆسته‌ر- پسپۆڕی زانستی ده‌رونی"بردنه‌وه و دۆڕانی تیپه‌كانی تۆپی پێ له یاری مۆندیال كار له ده‌رونی هانده‌ره‌كان ده‌كات به‌جۆرێك هانده‌ری تیپێك كاتێك یانه دڵخوازه‌كه‌ی براوه ده‌بێت هۆرمۆنی"دۆپامین" دڵخۆشی له جه‌سته‌دا زیاد ده‌بێت، كاتێك هانده‌رێك تیپه‌كه‌ی ده‌دۆڕێت هۆرمۆنی كۆرتیزۆل و دڵه‌ڕاوكێ له له‌شیدا زیاد ده‌كات و خه‌مبار ده‌بێت."
PM:03:51:08/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه