چه‌ند جۆرێك سه‌وزه پێكهاته‌ی دژه شێرپه‌نجه‌یان تیادایه
وێستگە ستایل-
زاناكان لایان وایه" په‌تاته و ته‌ماته و باینجان" كلیلی سه‌ركه‌وتنن به‌سه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" مادده‌ی گلایكۆ ئه‌لكه‌لۆیدس" له‌ناو ئه‌م سێ جۆره‌ی سه‌وزه‌دا هه‌یه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی دژه شێرپه‌نجه‌ن، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش سودیان هه‌یه كه چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه وه‌رده‌گرن.
هاوكات زاناكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن پێكهاته‌ی" گلایكۆ ئه‌لكه‌لۆید و سۆلانین و سۆلامارجین و تۆماتین" له‌ناو ئه‌م سێ جۆره‌ی سه‌وزه‌دا هه‌یه ده‌كرێت بۆ دروستكردنی ده‌رمان له داهاتودا سوودی لێوه‌ربگیرێت.
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه ده‌كرێت" سۆلامارجین" بكرێته ده‌رمان گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی جگه‌ر بوه‌ستێنێت، مادده‌ی سۆلانین كاریگه‌ری خراپی ده‌رمانی شێرپه‌نجه ناهێڵێت، مادده‌ی تۆماتین یارمه‌تی له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌دات.
ئه‌وه‌ی گرنگه هاوڵاتیان زانیاریان له‌باره‌یه‌وه هه‌بێت ناتوانن ئه‌م پێكهاتانه وه‌ك ده‌رمان به‌كاربهێنن چونكه چالاكیان ئه‌وه‌نده نییه به‌ڵام ئومێدی ئه‌وه هه‌یه هه‌ریه‌كه‌یان بكرێنه جۆرێك ده‌رمان و هاوڵاتیان سوودمه‌ندبن لێیان.
PM:07:22:07/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 940
جار خوێنراوه‌ته‌وه