‌سوری قرمزی ڕه‌نگی دڵخوازی 2023 ده‌بێت

وێستگە ستایل-

په‌یمانگای" بانتۆن" تایبه‌ت به‌ ڕه‌نگ ئاشكرای كرد ڕه‌نگی سوری قرمزی ڕه‌نگی سه‌ره‌كی ساڵی 2023 ده‌بێت.

لیاتریس ئه‌یزمان به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م په‌یمانگایه‌ ده‌ڵێت" ڕه‌نگی Pantone 18-1750 Viva Magenta سه‌ر به‌ خێزانی تارمایی سوره‌ و به‌ سووری قرمزی ناسراوه‌، چه‌ندین مێرو هه‌یه‌ ئه‌م ڕه‌نگه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ڕه‌نگه‌ سروشتیه‌ به‌نرخه‌كان بریقه‌ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ باوترین مۆدێلی ڕه‌نگ بۆ ساڵی نوێ"

ئه‌یزمان ده‌ڵێت" ئه‌م ڕه‌نگه‌ تۆخ و به‌هێزه‌ ترس نازانێت ئیلهام به‌خشه‌، خۆشی و شادی هێنه‌ره‌ و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت تاك بێ سنور هه‌سته‌كانی ده‌ربڕێت"

هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگی Pantone Color of the Year وه‌ك ڕه‌نگی ساڵ پاش چه‌ندین شیكردنه‌وه‌ دیاریكراوه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆڕێك له‌ بواری هونه‌ری و دیزاینی جلوبه‌رگ بۆ دیاركردنی ڕه‌نگی نوێ و جیاواز هه‌ڵبژێردراوه‌.


PM:12:43:04/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌