‌نیشانه‌كانی كه‌مخوێنی له‌ منداڵدا

وێستگە ستایل-

لە کەمخوێنیدا زۆرجار ئەندامانی خێزان لەبەر ئەوەی هەمیشە منداڵەکەیان لە پێش چاویانە خۆیان هەستی پێ ناکەن چونکە ڕێژەی خوێنی نەخۆشەکە بە هێواشی دێتە خوارەوەو ئەو ڕەنگە کاڵە بە ڕۆژو دوو ڕۆژ درووست نابێت.

دكتۆر زانیار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ده‌ڵێت" کاڵ بوونەوەکە بە زۆری لە لەپ و خەتەکانی دەست و پەردەی چاودا دەردەکەوێت و دواتر لە هەموو پێست و ڕووخساریشدا هەستی پێ دەکرێت." 

ئه‌م پزیشكه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات" ڕەنگ پەڕین و کاڵ بوونەوە یەکێک لە نیشانە گرنگەکانی کەم خوێنییە، ئەم نیشانەیە زۆربەی جار گەر هۆکارەکەی کەمی ئاسن بێت هەتا تەمەنی یەک ساڵی هەستی پێ ناکرێت و تەنها بە پشکنین کەم خوێنییەکە دەردەکەوێت."
نیشانەکانی تری کەم خوێنی؛ 
1-نەمانی ئارەزووی خواردن. 
2-گەشەیەکی خاو.
3-کەمبوونەوەی توانای زیرەکی منداڵەکە.
4-بێ حەواسی.
5-ئه‌گەر خوێنی زۆر کەم بێت ڕەنگە کار لە فەرمانی دڵ بکات.
6-لەو منداڵانەی کە "ووڕک گری هەناسەبڕن" حاڵەتەکە زیاد دەبێت بەهۆی کەم خوێنی کەم ئاسنی.
7-هەندێك منداڵیش خۆڵ دەخۆن.
8-هەندێك جاریش زوو ماندوو بوون و شەکەتی و تەنگەنەفەسی. 



AM:11:04:04/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌