هۆکار و چارهسهری دروسبوونی ئازار لە گونەکاندا
وێستگە ستایل-
گونەکان دوو ئەندامی هەستیارن دەکرێت تەنها زەبرێکی بچووک یا بونی نەخۆشیەک ببێتە هۆی ئازارێکی ناڕەحەتکار، لێرەدا بەگشتی دكتۆر دێراو پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و پڕۆستات باسی هۆکارەکان دەکات.
1-هەوکردن و ئاوسانی گونەکان بەهۆی بەکتریا یا ڤایرۆسەوە .
2- بونی فتق لەو ناوچەیەی ئەکەوێتە نێوان بەشی خوارەوەی سک و ڕان کە پێیدەوترێت ( inguinal hernia )
3- دروستبونی کیسی ئاو لە دەوری گونەکان کە ناسراوە بە ( hydrocele)
4- کۆبونەوەی خوێن لەژێر ئەو بەرگە پارێزەرەی کە دەوری گونەکانی داوە ، ئەو حاڵەتە پێیدەوترێت ( hematocele) . کە ئەکرێ زیان بە گونەکان بگەیەنێت و ببنە هۆی ئازار.
5- دەوالی گونەکان
6- سوڕانی گون، کەلە پۆستی پێشودا باسمان کردوە.
7- شێرپەنجەی گونەکان .
8- بەردی گورچیلە یەکێکە لە هۆکارەکانی تر بۆ دروستبوونی ئازاری گونەکان .
چارەسەری ئازارەکە پشت دەبەستێت بە هۆکارەکانی، بۆیە ئامۆژگاریمان ئەوەیە لەکاتی بوونی ئازار لە گونەکاندا، باشترە بەزووی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت ، بۆ مەبەستی چارەسەری پێویست .
AM:10:52:01/12/2022
ئهم بابهته 6496
جار خوێنراوهتهوه