چاره‌سه‌رێكی نوێ ده‌بێته هیوایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی بیرچونه‌وه
وێستگە ستایل-
زاناكان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر جۆرێك ده‌رمانی نوێ كردوه و ئومێدی ئه‌وه ده‌كه‌ن ببێته خۆرێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری توشبووان به نه‌خۆشی "ئالزه‌هایمه‌ر"
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، ده‌رمانی" لیكانیماب" له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی و ژاپۆنی به‌رهه‌مهێندراوه ده‌بێته هیوایه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی " ئالزه‌هایمه‌ر"، ده‌رمانه‌كه له ماوه‌ی 18 مانگدا %27 ی كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه و ئه‌وه‌ش ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ زاناكان.
به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای تایبه‌ت به توێژینه‌وه له‌سه‌ر نه‌خۆشی بیرچونه‌وه له كۆلێژی له‌نده‌ن له زانكۆی" پارت دی سترۆبهر" ده‌ڵێت" ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌مین ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه بۆ نه‌خۆشی ئالزه‌هایمه‌ر"
ئه‌م ئه‌نجامه پاش ئه‌وه دێت له‌ماوه‌ی ڕابردودا پسپۆڕان هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئالزههایمهریانداوه كه ساڵانه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 30 ملیۆن كه‌س توشی ده‌بن.
ده‌رمانی" لیكانیماب" یارمه‌تی لێكردنه‌وه‌ی تۆپه‌ڵی پرۆتینی" بێتا ئهمیلیۆید" ده‌دات كه له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ كۆده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه، ئه‌م ده‌رمانه ده‌رئه‌نجامی 20 ساڵ كاركردنی زاناكانه.
AM:10:01:01/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 2040
جار خوێنراوهتهوه