ئه‌حلام بۆ نادین.. شاژن پێویستی به پاساو هێنانه‌وه نییه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ئیماراتی" ئه‌حلام شامسی" له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی" نادین نه‌سیب" له‌گه‌ڵ پیاوێكدا له یانه‌یه‌كی شه‌وانه پشتگیری خۆی بۆ نادین دوپات كرده‌وه.
ئه‌حلام پشتگیری نادین ی كردوه به كۆمێنت و ده‌ڵێت" چێژ ببینه و ڕێگه مه‌ده هیچ كه‌سێكی بێ نرخ كاربكاته سه‌ر ژیانت تۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌یت، شاژنیت له‌به‌ر ئه‌وه شاژن پێویست ناكات پاساو بهێنێته‌وه.
چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی" نادین" له یانه‌یه‌كی شه‌وانه بڵاوبویه‌وه كه تیایدا ده‌ركه‌وتووه له پشته‌وه باوه‌ش به پیاوێكدا ده‌كات و ڤیدیۆكه تۆماركراوه بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌خۆی بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه نادین دایكی دوو منداڵه و له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه.
PM:04:43:30/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1088
جار خوێنراوه‌ته‌وه