9 زانیاری گرنگ له‌سه‌ر به‌رزه په‌ستانی خوێن
وێستگە ستایل-
به‌رزه په‌ستانی خوێن یه‌كێكه له گرفته ته‌ندروستیه باوه‌كان له جیهاندا، كۆنتڕۆڵ نه‌كردنی و وه‌رنه‌گرتنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ر له كاتی پێویستدا مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك زیاد ده‌كات، دكتۆر ئازاد پسپۆڕی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند زانیاریه‌ك له‌سه‌ر به‌رزه په‌ستانی خوێن ده‌خاته ڕوو.
1- نەخۆشی زەخت زۆر بڵاوە! لەعێراقدا لە هەر دوو کەس یه‌ك كه‌س و نیو زەختی بەرزە و نەخۆشی زەختی هەیه، داتاكانی ساڵی 2019 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن%88.8ی گەلانی عێراق لە سەرووی تەمەنی65 ساڵی نەخۆشی زەختیان هەیە.
2- نەخۆشی زەخت هیچ نیشانەیەک دروست ناکات و زۆر بێدەنگە بۆیە" به بكوژی بێده‌نگ ناوده‌برێت"
3- دیاریكردنی زەخت بە ئامێری تایبه‌ت و ڕێگای تایبه‌ت دەکرێت، ته‌نها پزیشك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێت بڵێت توشبوی به‌رزه په‌ستانی خوێنیت یان نا.
4- هەر کەسێک تەمەنی لە خوار 35 ساڵ بوو زەختی زۆر بوو نابێت چارەسەری وەربگرێت هەتا هۆکارەکەی دەدۆزرێتەوە، هەرچی ئەوانەن تەمەنییان سه‌روو 35 ساڵه پاش ئه‌وه‌ی پزیشك دیاری ده‌كات توشبووی به‌رزه په‌ستانی خوێنه ئه‌و كاته دەرمان و چارەسەری بۆ دەنووسرێت و ئەگەر دەرمانه‌كه زەختەکەی نزم نەکرده‌وه ئەو کات دەبێت پشکنین و بەدوا داچوون بکرێت هەتا هۆكاره‌كه‌ی دەدۆزرێتەوە.
5- مەرج نییە یه‌كێك زەختی بەرز بوو ڕاسته‌وخۆ دەرمانی بووێت یان پێویست بکات یەکسەر بچیتە تەواری... مەگەر کەسەکە له‌گەل زەخت بەرز بوونەوەکە ڕشانەوەی هەبێت یان گەشکەی هەبێت یان لەهۆش خۆی بچێت، ئه‌گه‌ر نا ڕاسته‌وخۆ چارەسەری ناوێت.
6- کاتێک دەرمانی زەخت بۆ یەکەک نووسرا، ئەوا؛ قەت نابێت تەرکی بکات چونکە دەرمانی زەخت بۆ ئەوە به‌كاردێت هه‌تا كه‌سه‌كه تووشی جەڵده نەبیت،بۆیه نابێت ته‌رك بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
7- زەخت لە منداڵان و لە ژنی دووگیان و ژنێک شیری خۆی بدات بە منداڵ نابێت ، له پزیشكی پسپۆڕ بترازێت هیچ کەسێک چارەسەری بداتێ.
8- هەر کەسێک تەمەنی گەیشت بە 20 ساڵ جارێک زەختی خۆی بگرێت، ئەگەر نۆڕماڵ بوو ئەو کات هەر پێنج ساڵ جارێک زەختی خۆی بگرێت؛ هەتا دەگاتە چل ساڵی لەو دواتر ساڵی یەک جار زەختی بپێوێت. خۆ ئەگەر لە تەمەنی 20 ساڵی زەختی نۆڕماڵ نەبوو، ئەو کات پزیشک بڕیار دەدات. ئەگەر کەسێک هەتا چل ساڵی هیچ زەختی خۆی نەگرت بوو، ئەوا: هەتا هیچیشی نەبێت لەو دواتر ساڵی یەک جار زەختی خۆی بگرێت.
9- پاش ئه‌وه‌ی نەخۆشێک دەرمانی چاره‌سه‌ری به‌رزه په‌ستانی خوێن وه‌رده‌گرێت، پاش یەک مانگ دەبینرێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دەرمانەکە دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت دەرمانەکە کاری کردووە یان نا؟! ئەگەر دوای یەک مانگ دەرمانەکە زەختەکەی كاریگه‌ری نه‌بوو دیسان جورعەکەی زیاد دەکرێت و دوای یەک مانگی دیكه دەبینرێتەوە، ئه‌گه‌ر هه‌ر زەختەکە کۆنتڕۆڵ بوو، ئەو کات هەر شەش مانگ جارێک کەسەکە سەردانی پزیشك دەکات.
PM:04:31:30/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوه‌ته‌وه