‌نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سایکۆپاس

وێستگە ستایل-

نەخۆشی کەسایەتی یان سایکۆپاسی یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکانه‌، هۆکاری سایکۆپاس بوون یان زگماکییە کە بوونی کەسێکی سایکۆپاس لە خێزاندا ڕۆڵی هەیە، یان بەهۆی کەم دەرامەتی یان ڕوودانی حاڵەتێکی نەخوازراو کە کەسایەتی و مێشکی نەخۆشەکە بەرگەی نەگرێت یان جیابوونەوە لە دایک و باوک لە تەمەنێکی منداڵ.

نیشانەکانی نه‌خۆشی سایکۆپاسی:
1-دڵ ساردەکان ئەگەری سایکۆپاسییان هەیە !
2-توند و تیژی لە ڕەفتار بێت یان لە قسە و بیرکردنەوە 
3-نەبوونی ڕەحم و بەزەیی بەرامبەر بە خەڵکی 
4-نەمانی حەز و زوو بێتاقەت بوون لە شت 
5-نەبوونی هەستکردن بە تاوان 
6-درۆکردنی بەردەوام و دروستكردنی متمانه‌ له‌لای به‌رامبه‌ر
7-هەستکردن بە هێز و خۆ بە زل زانی زۆر
8-چێژ وەرگرتن لە ئازاری خەڵک 

چارەسەر:
چارەسەر لە ڕێی پسپۆڕی دەروونییەوە دەکرێت لە ڕێی قسەکردن و دەرمان و پشکنینی کەسایەتی بەردەوام.


PM:04:19:29/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل