نادین: هاوسه‌رگیریم كردۆته‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی" نادین نه‌سیب" پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوبویه‌وه كه تیایدا ده‌ركه‌وتوه باوه‌ش بهكوڕێكدا ده‌كات، ئاشكرای كرد دوباره هاوسه‌رگیری كردۆته‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتوه نادین له ئاههنگێكدایه و زۆر خۆشحاڵ ده‌رده‌كه‌وێت، له پشته‌وه باوه‌ش به كوڕێكدا ده‌كات و ڤیدیۆكه به نهێنی تۆمار كراوه.
پێده‌چێت پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه نادین ناچار بوبێت هاوسه‌رگیری خۆی ئاشكرا بكات و ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت وێنه و ڤیدیۆی من بڵاوبكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی من بێزار بكات ئه‌وه با باش بزانێت، من ئافره‌تێكی ئازادم له ژیانمدا و كه‌س په‌یوه‌ندی به‌و بابه‌ته‌وه نییه ئه‌و كوڕه‌ی له‌گه‌ڵمدایه ده‌ستگیرانمه، له ئێستاوه پێتان ده‌ڵێم به یاریه‌كی دیكه ئه‌مجاره به‌ختان تاقی بكه‌نه‌وه، ئامانجی ئێوه ته‌نها كۆكردنه‌وه‌ی لایك و كۆمێنته له‌سه‌ر حسابی ئابڕوی خه‌ڵك"
نادین ده‌ڵێت" من به یاسا و له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ئافره‌تێكی ته‌ڵاقدراوم، ده‌ژیم كه‌سێكی دیكه‌م خۆشده‌وێت و هاوسه‌ریگیری ده‌كه‌م ئه‌وه مافی خۆمه، ئابڕوچونه بۆ ئێوه"
نادین جگه له‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا شاجوانی لوبنان بووه، یه‌كێكه له خانمه هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی ئه‌و وڵاته، له‌دایكبووی 1984 ه و خاوه‌نی دوو منداڵه و له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه.
PM:02:44:29/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوهتهوه