‌به‌وێنه‌.. ده‌ستكێشه‌كه‌ی‌ ئه‌لیسا هه‌واداره‌كانی ترساندوه‌

وێستگە ستایل-

نوێترین ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌ی‌ لوبنانی" ئه‌لیسا" له‌ دواین ئاهه‌نگیدا له‌ دوبه‌ی‌ هه‌واداره‌كانی توشی سترێس و دودڵی كردوه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ تاكێك ده‌ستكێش له‌ ده‌ستیدا هه‌بووه‌.

ترسی هه‌واداره‌كانی ئه‌لیسا بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دوباره‌ ده‌ستی ئه‌م خانمه‌ ئاوسابێت پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ له‌ به‌لجیكا و ئه‌ڵمانیا.

ئه‌لیسا له‌ڕێی پۆستێك له‌ هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام هه‌واداره‌كانی دڵنیا كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ هۆكاری له‌ده‌ستكردنی ده‌ستكێشه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ده‌ستی به‌هه‌ڵه‌ بڕیوه‌ و به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ده‌ستكێشه‌كه‌ برینداری ده‌ستی شاردۆته‌وه‌.


PM:07:21:28/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 2132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌