به‌م ڕه‌فتارانه ئازاری خۆت ده‌ده‌یت
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س چه‌ند ڕه‌فتارێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن هیچ له‌گه‌ڵ ئاره‌زوو و كه‌سایه‌تیان ناگونجێت، ئه‌گه‌ر خۆیان به ئاگابن یان نا له‌و ڕه‌فتارانه‌ی ده‌ینوێنن له هه‌مان كاتدا زیان به خودی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن به مه‌به‌ست دوور كه‌وتنه‌وه بێت له ئازاری ده‌رونی یان پاراستنی خودی خۆیان له مه‌ترسییه‌ك.
خاوه‌نی كتێبی" بوه‌ستن له وێرانكردنی خۆتان" پسپۆڕی كلینیكی ده‌رونی" جۆدی هۆ" باس له‌وه ده‌كات ده‌رئه‌نجامی چه‌ند ڕه‌فتارێكی بایلۆجی مرۆڤ كاتێك مرۆڤ به‌ره‌و ئامانجێك هه‌وڵده‌دات چه‌ند ڕه‌فتارێكی جیاواز ده‌نوێنێت و به‌هۆیه‌وه ئاستی هۆرمۆنی دۆپامین له له‌شیدا به‌رز ده‌بێته‌وه و واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به خۆشحاڵی بكات، به‌ڵام هه‌ستكردن به سه‌رنه‌كه‌وتن هۆكاره بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له ئامانجه‌كان و ئازاردانی كه‌سه‌كه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه.
نیشانه‌كانی خوود وێرانكردن چییه؟
پسپۆڕانی ده‌رونی نیشانه‌كانی وێرانكردن و تێكشكاندنی خودیان كردوه به چه‌ند خاڵێك له‌وانه:
1- ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داوای یارمه‌تی.
2-كۆنتڕۆڵكردنی وردی ڕه‌فتار.
3-شه‌ڕ و ناكۆكی و ده‌نگه ده‌نگ له‌گه‌ڵ هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانت.
4-دانانی ئامانجی زۆر بچووك یان زۆر گه‌وره و پاشان ئه‌نجام نه‌دانی.
5- دوور كه‌وتنه‌وه و كشانه‌وه له په‌یوه‌ندیه‌كان.
6-خراپ باسكردنی خوود و ڕه‌خنه گرتنی توند له خوود.
7-لۆمه كردنی خۆت به به‌رده‌وامی.
8- ئالوده بوون به ته‌واوی جۆره جیاوازه‌كانه‌وه.
9- ئاره‌زوو نه‌كردنی باسكردنی خۆت.
PM:04:19:27/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1484
جار خوێنراوهتهوه