‌کاریگەرییە مه‌ترسیداره‌كانی بەرزی ڕێژەی شەکری خوێن لەسەر جەستە

وێستگە ستایل-

کەسی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە  جەستەی ئەنسۆلینی پێویست دروست ناکات یان خانەکان ناتوانن وەک پێویست بەکاری بهێنێت،  کاتێک ئنسۆلینی پێویست نییە یان خانەکان دەوەستن لە وەڵامدانەوە بۆ ئنسۆلین، شەکری ناو خوێن زۆر لە خوێندا دەمێنێتەوە. بەتێپەڕبوونی کات  دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی تەندروستی جدی وەک نەخۆشی دڵ و دابەزینی بینین و نەخۆشی گورچیلە، ده‌زانیت كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی به‌رزی شه‌كره‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ چییه‌؟ دكتۆر ئه‌یمه‌ن پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی  له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

کاریگەرییە خراپەکانی (ماکەکانی) بەرزی شەکرە لەسەر جەستە چین؟
کاریگەرییە خراپە درێژ خایەنەکانی نەخۆشی شەکرە وردە وردە پەرە دەسەنێت، هەتا تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە ماوەکەی زیاتربێت و شەکری خوێن کەمتر کۆنتڕۆڵ بێت، کاریگەرییە خراپەکان لەسەر جەستە زیاتر دەبێت.
 لە کۆتاییدا ماکەکان بریتین لە:

1-نەخۆشیەکانی دڵ و خوێن (دڵ و لولەی خوێن) :
شەکرە بە شێوەیەکی سەرەکی مەترسی زۆرێک لە کێشەکانی دڵ زیاد دەکات. لەوانە نەخۆشییەکانی خوێنبەری تاجی، لەگەڵ ئازاری سنگ (نەوبە)، جەڵتەی دڵ و تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان لەخۆبگرێت. 

2-تێکچوون و لەناوچوونی دەمار(neuropathy) :
شەکری زۆر دەتوانێت دیواری ملولە خوێنە بچووکەکان بریندار بکات کە مادە خۆراکیەکان بە دەمارەکان دەدات بەتایبەتی لە قاچەکاندا. ئەمە دەکرێت ببێتە هۆی مێرولەکردن، سڕی،  هەستکردن بە سووتانەوە یان ئازار کەسەرەتا دەستپێدەکات لە نوکی پەنجەکانی قاچ یان دەست و وردە وردە بەرەو سەرەوە بڵاو دەبێتەوە.

-زیان گەیاندن بە دەمارەکانی پەیوەندیدار بە هەرسکردنەوە دەبێتە هۆی هێڵنج، ڕشانەوە، سکچوون یان قەبزی. بۆ پیاوان، لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشەی جنسی.

3-تێکچوونی گورچیلە(nephropathy):
گورچیلەکان ملیۆنەها کۆمەڵ لە ملولەی خوێنی بچووک هەڵدەگرن کە مادە زیانبەخشەکان لە خوێن دەپاڵێون. شەکرە دەتوانێت زیان بەم سیستەمە تێکەڵەی فلتەرکردن بگەیەنێت.

4-تێکچوونی چاو (retinopathy) :
شەکرە دەتوانێت زیان بە ملولە خوێنەکانی چاو بگەیەنێت. بەبێ چارەسەر لەوانەیە ببێتە هۆی کوێری.

5-لەناوچوونی پێیەکان:
تێکچوونی دەماری پێیەکان یان لاوازی هاتووچۆی خوێن بۆ قاچەکان مەترسی زۆربوونی ماکەکان لەسەر پێ زیاد دەکات.
6-دۆخی پێست و دەم: 
نەخۆشی شەکرە ئەگەری توشبوون بە کێشەکانی پێست زیاتردەکات لەگەڵ توشبوون بە هەوکردنی بەکتریایی و کەڕووی.
7-تێکچوونی پێست:
 کێشەکانی بیستن زیاترباوە لەو کەسانی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
8-نەخۆشی ئەلزەهایمەر(لەبیرچوونەوە) :
نەخۆشی شەکرەی جۆری 2 لەوانەیە مەترسی توشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاتربکات.
9-خەمۆکی :
نیشانەکانی خەمۆکی لە کەسانی تووشبوو بە شەکرەی جۆری 1 و جۆری 2 زیاتر باوە.


PM:04:17:26/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل