‌چ کاتێک لە ڕۆژدا باشترین کاتە بۆ خواردنی حەبی ڤایتەمین؟

وێستگە ستایل-

ئەگەر تۆ ڤایتەمین دەخۆیت لەوانەیە بپرسی ئایا چ کاتێک باشە لە ڕۆژدا ڤایتەمینەکەم بخۆم؟ ئه‌وه‌ وەڵامی ئەم پرسیارە بەندە بەو جۆرە ڤایتەمینەی کە تۆ دەیخۆیت، دكتۆر هێمن پسپۆڕی نەخۆشیەکانی جومـگە و ڕۆماتیزم  له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌داته‌وه‌.

1-ڤایتەمین B بە هەموو جۆرەکانیەوە لەگەڵ ڤایتەمین C دەتوانرێت هەر کاتێک لە ڕۆژدا بخورێت پێش نان یاخود دوای نان هیچ جیاوازییەکی وا دروست ناکات.

2-ڤایتەمین A, E هەروەها D دەبێت لەگەڵ ژەمی سەرەکی و پڕ چەوریدا بخورێن بۆ ئەوەی بە باشی بمژرێن لە گەدە و ڕیخۆلەکاندا.

3-ئەگەر تۆ حەبی دژە بەکتریا یاخود حەبی چەوری یان غودە ئەخۆی باشترە چەند سەعاتێک لە نێوانیان هەبێ لەگەڵ حەبی ڤایتەمینەکانت بۆ ئەوەی کارلێکی خراپ ڕوونەدات.

4-ئەگەر تۆ حەبی کالسیۆم و مەڵتی ڤایتەمینــەکــان پێکەوە ئەخۆی وا باشترە چەند سەعاتێک لە نێوانیاندا هەبێت بۆ ئەوەی کالسیۆمەکە بە باشی بمژرێت.

تێبینـیەکی گرنگ: خواردنی ڤایتەمینەکان و کانزاکان وا باشترە بە ئاگاداری پزیشکی پسپۆڕی بخورێت، چونکە زۆربەی جار پێویست بە خواردنیان ناکات،یاخود لەوانەیە ئەو بڕەی وەری دەگری بێ پرسی پزیشکی پسپۆڕ پێویستیەکانی جەستەت بە باشی پڕناکاتەوە یاخود زیاد لە پێویستی جەستەت بێت و ببێتە هۆی ژەهراوی بوونت بەو ماددەیە.


PM:04:12:26/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل