رێنماییەکانی پێشگیریکردن لە دەستدرێژی سێکسی
وێستگە ستایل-
دەستدرێژی سێکسی، جۆرێکە لە تووندوتیژی، کاریگەری دەروونی زۆر خراپ لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگە دروستدەکات، دکتۆره دیلمان، پسپۆری پزیشکی دادوەری لهم بابهتهدا كۆمهڵێك ڕێنمایی پێشكهش دهكات.
رێنماییەکان:
1- زیادکردنی ئاستی هۆشیاریی تاک لەنێو کۆمەڵگە سەبارەت بە دەستدرێژی سێکسی.
2- پێدانی هۆشیاریی پەروردەیی لەلایەن خێزانەکانەوە بۆ منداڵەکانیان.
3- پەنابردن بۆ پزیشکی پسپۆری دەروونی لەکاتی دەستدرێژی سێکسی، دەبێت لەلایەن پزیشکی دەروونی ببیندرێت و چارەسەر وەربگرێ.
4- دەرخستنی حاڵەتەکان و پەنابردن بۆ پزیشکی دادوەری.
5- پەیداکردنی زانیاری لەسەر نیشانەکانی دەستدرێژیی سێکسی.
6- لێپرسینەوە و ئاگاداربوونی زیاتری دایکان لە منداڵەکانیان.
7- دایک و باوک منداڵەکانیان فێربکەن نەچنە نێو ئۆتۆمبیلی کەسی بێگانە.
8- منداڵ نابێت لە تەمەنە بچووکەکاندا بەتەنیا بچێتەدەرەوە
PM:12:12:26/11/2022
ئهم بابهته 1080
جار خوێنراوهتهوه