‌حاڵه‌تی پێش شه‌كره‌ چییه‌؟

وێستگە ستایل-

حالەتی (پێش شەکرە یان برا شەکرە،Prediabetes)، هەموو نەخۆشێک کە شەکرەی جۆری دووەمی هەیە بەو قۆناغە تێدەپەڕێ، واته‌ ڕۆژێک لە ڕۆژان نەخۆشی برا شەکرەی هەبووە پێش ئەوەی ببێتە شەکرەی تەواو،دکتۆر جاسم پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناو زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خاته‌ ڕوو.   
                 
نەخۆشی برا شەکرە چیه؟
ئەو حاڵەتەیە کە کەسەکە ئاستی ڕێژەی شەکری ناو خوێنی لە ڕێژەی ئاسایی زیاتره بەڵام نەگەیشتیتە ئەو ئاستەی کە پێی بگوترێت نەخۆشی شەکرە، بۆ نموونە ئاستی ڕێژەی شەکری خوێن دەبێت لە سەد ١٠٠ کەمتر بێت بە بێ نان خواردن بەڵام هی ئەو کەسە لە نێوان ١٠٠-١٢٦ ملغ ە واتا لە ئاستی تەبیعی بەرزتره بەڵام هێشتا لە ١٢٦ ملغ کەمترە.

1-ئایا نەخۆشی یاخود حالەتی پێش شەکرە گرنگە کەسەکە پێی بزانێت؟
بەڵێ زۆریش گرنگە چونکە ئەو حالەتە وەکو دەروازەیەک وایە بۆ چوونە ناو دونیای شەکرە و ماکە خراپەکانی ئەو نەخۆشیە.

2- ئایا ئەو کەسانەی حالەتی پێش شەکرەیان هەیە، سەدا چەندیان دەبنە نەخۆشی تەواو؟
سەدا ٢٥٪ ی ئەوانەی ئەم حالەتەیان هەیە لەوانەیە لە ماوەی ٣-٥ ساڵ ببنە حالەتی شەکرەی تەواو!! ئەگەر پێداچوونەوە بە شێوازی ژیانی خۆیان نەکەن.

3-ئایا ئەم حالەتە چارەسەری پێویستە؟
بەڵێ زۆریش گرنگە چونکە ئەگەر پێت زانی و شێوازی ژیانی خۆت گۆڕی ئەوا هەر هیچ نەبێ توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دواده‌خه‌یت یان هەر ڕێگەی لێ دەگریت، ئەویش بەم شێوەیە:
-کێشت دابەزێنی ئەگەر قەلەوی یان کێشت زۆره
-وەرزش کردن و جوولەی زۆر
-کەم خواردن و پارێزکردن

کێ پێویستە پشکنینی شەکرە ئەنجام بدات؟
بە شێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک لە سەرووی ٣٥ سالیەوە پێویستە فەحسی شەکرە بۆ خۆی بکات بۆ ئەوەی زووتر دەست نیشانی ئەم حالەتە بکات و زووتر عیلاج وەرگرێت و دووربێت لە ماکەخراپەکانی نەخۆشی شەکرە.


PM:09:42:24/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 2524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌