‌كاریگه‌ری مه‌ترسیداری چاره‌سه‌ر نه‌كردنی نەخۆشی سالاسیمیا

وێستگە ستایل-

ئەگەر نەخۆشی سالاسیمیا وەک پێویست چارەسەر نەکرێت و چاودێری نەکرێت جگە لە کەم خوێنیەکی توند ئەم کاریگەریانەش بەدوای خۆیدا دەهێنێت، دكتۆر بڕیار پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات.

1- بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاسن بەهۆی خوێن گواستنەوەی زۆرەوە کە ئەمەش کاریگەری خراپی هەیە لەسەر جگەر و دڵ و ڕژێنەکان وەک : پەککەوتنی دڵ و تێکچوونی کارەبایی دڵ و بەڕیشاڵبوون و بە مۆم بوونی جگەر و تووشبوون بە شەکرە و کەمی هۆرمۆنی پەریزادە و هۆرمۆنی گەشە.
2- پووکانەوەی ئێسک و نەخۆشی ئێسک.
3- دواکەوتنی گەشە و باڵغبوون بەهۆی کاریگەری لەسەر هۆرمۆنی گەشە و هۆرمۆنەکانی تر.
4- ناڕێکی لە شێوەی دەم و چاو.
5- زۆر تووش بوون بە هەوکردن.
6- زەردوویی و بەردی زراو.
7- گەورە بوونی سپڵ و جگەر.
8- برینی قاچ.
9- خوێن مەیین.
10- تووش بوون بە ڤایرۆسی جگەری بەهۆی خوێن گواستنەوەی زۆرەوە.
11- کاریگەریە لاوەکیەکانی ئەو دەرمانانەی بەکاری دەهێنن.


PM:09:11:24/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌