هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهر كردنی زوو میزکردن
وێستگە ستایل-
میزڵدانی مرۆڤی پێگەیشتوو نزیکەی 450 مل میز لە خۆ دەگرێت،وە هەروەها هەموو مرۆڤێک رۆژانە 6 بۆ 8 جار میز دەکات، دکتۆر سۆران پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات لهم بابهتهدا هۆکارەکانی زوو میزکردن دهخاته ڕوو.
1-خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی زۆر.
2- نەخۆشی شەکرە.
3-کاریگەری هەندێک دەرمان.
4-شێرپەنجەی میزڵدان.
5- هەوکردنی میزڵدان.
6- پرۆستات.
7- سەرما بون.
8- میزلدانی زیاد چالاک، هەندێک کەس میزلدانیان زیاتر چالاکترە لە چاو کەسانی ئاسای بەمەش زۆد میز دەکات بەراورد بە کەسانی ئاسای.
9-ئافرەتی سکپڕ.
10-قەلەقی و هەندێک لە نەخۆشیە دەرونیەکان.
11-هەندێک منداڵیش بەهۆکاری چەند حالەتێکی دەرونی و ترسەوە توشی ئەم حالەتە دەبن.
دەستنیشانکردنی
-پشکنینی میز
-پشکنینی خوێن
-تیشک
-سۆنەر
چارەسەرکردنی
بەپێی جۆری هۆکارەکەی چارەسەری بۆ دەنوسین،بەلام هەندێک لە نەخۆشەکان پێویستیان بە دەرمان نابێت تەنها رێنمای دەکرێن و بۆ ئەوەی دووربکەونەوە لەو هۆکارەی کە وا دەکات زوو میز بکات.
PM:07:29:24/11/2022
ئهم بابهته 3276
جار خوێنراوهتهوه