حه‌وت نیشانه له شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس یه‌كێكه له‌و جۆرانه‌ی شێرپه‌نجه له قۆناغه دره‌نگه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه كه‌سی نه‌خۆش هه‌ستی پێده‌كات، پسپۆڕان له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه له به‌ریتانیا ئه‌و 8 نیشانه‌یه‌یان خستۆته روو كه ئاماژه‌ن بۆ شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس و باشتر وایه هاوڵاتیان لێی به ئاگابن.
1- ئازاری سك و پشت:
نزیكه‌ی %70 ی توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس هه‌ست به ئازاری سك و پشت ده‌كه‌ن.
2-له‌ده‌ستدانی كێش بێ هۆكار:
پێش ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌یان، %10 ی توشبووان به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه كێشی له‌شیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، باشتر وایه هه‌ركات هه‌ستت به دابه‌زینی كێشت كرد بێ ئه‌وه‌ی هۆكار هه‌بێت، سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.
3-نه‌خۆشی شه‌كره:
پسپۆڕان نه‌خۆشی شه‌كره و توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.
4-خوروی پێست:
توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس هه‌ست به خوروی پێستیان ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خوێی زه‌رده له سووڕی خوێندا.
5-گرفتی گه‌ده:
گیرانی كه‌ناڵی په‌نكریاس گرفت له په‌نكریاس دروست ده‌كات، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی سكچوون و گۆڕانی ڕه‌نگی پیسایی و ئازاری ناوسك ده‌بێت.
6- تا و هه‌ستكردن به سه‌رما:
ئه‌گه‌ر هه‌ست به به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شت ده‌كه‌یت به به‌رده‌وامی ئه‌وه باشتر وایه پشتگوێی نه‌خه‌یت و سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
7-گرفت له هه‌رسی گه‌ده:
نیشانه‌یه‌كی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس دروستبوونی گرفته له هه‌رسی گه‌ده.
PM:07:03:24/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 3204
جار خوێنراوه‌ته‌وه