چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له نزیكی ڕوودانی جه‌ڵده‌ی دڵ ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
له حاڵه‌تی ڕوودانی جه‌ڵده‌ی دڵ كه‌سی نه‌خۆش هه‌ست به ئازاری كتوپڕی سنگی ده‌كات، به‌ڵام پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن چه‌ند نیشانه‌یه‌ك به‌ر له مانگێك یان زیاتر كه‌سه‌كه هه‌ستی پێده‌كات باشتر وایه لێی به ئاگا بێت.
دكتۆر "زی جیان" له كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی Sutter Health باس له‌وه ده‌كات" زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی جه‌ڵده‌ی دڵ چه‌ندین نیشانه‌یه‌كی هه‌یه له‌وانه‌ش، ئازاری توندی سنگ و توندی هه‌ناسه و ئاره‌قكردنه‌وه‌ی سارد"
به‌ڵام ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌وه‌ی كه‌سه‌كه جه‌ڵده لێی بدات شه‌ش نیشانه له‌سه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت له‌وانه‌ش" هه‌ستكردن به ماندوێتی، نائارامی، بێزاری، ئازاری سك، ئازاری پشت، كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگه‌گرتنی قسه و تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی"
جه‌ڵده‌ی دڵ ئه‌و كاته ڕوو ده‌دات كه خوێن وه‌ك پێویست نه‌چێت بۆ دڵ، به‌شێك له نیشانه‌كان پێش ته‌واو گیرانی بۆری دڵ ده‌رده‌كه‌وێت، زۆرجاریش هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵه له خوێندا.
خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و وه‌زرش كردن، سیستمی ژیانی ته‌ندروست له به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن ده‌تپارێزێت ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:03:59:23/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوه‌ته‌وه