له‌م ته‌مه‌نه‌دا شوێنی نوستنی منداڵه‌كه‌ت جیا بكه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
لە چ تەمەنێك دا پێویستە جێگای خەوی منداڵ لە باوان جیابكرێتەوە؟ ئه‌مه پرسیاری بە شێك لە باوانە ئەوەیە كەی و چۆن ئەم جیاكردنەوەیە ئەنجام بدەن، سامان كه‌ریم وه‌ك چاره‌سه‌ركارێكی ده‌روونی له‌م باره‌یه‌وه ڕێنمایی دایكان و باوكان ده‌كات.
ئه‌م پسۆڕه ده‌ڵێت"بە گشتی ئەم بابەتە پەیوەندی بەدڵەڕاوكێی جیابوونەوەی منداڵەوە هەیە لە باوان كە بابەتێكە پیێویستە تا تەمەنی ٢ ساڵی منداڵ گەیشتبێتە ئەو ئاستەی كە منداڵ بە بێ وابەستەبوونی بە دایك و باوك ڕەفتار بكات"
ده‌شڵێت"هە ندێك جار بە هۆی نیگەرانی زۆری باوان ئەم پڕۆسەیە دوا دەخەن تا دەگاتە ئەو تەمەنەی كە نیگەرانییەكی زۆرتر بۆ باوان دروست دەبێت كە ئەویش بینینی پەیوەندی سێكسی- ژن و مێردایەتی باوانە و كە ئەمەش بە هەمان شێوە لە پاش تەمەنی ٣ بۆ ٣ ساڵ و نیو پرسیارە سێكسییەكانی منداڵ دەست پێدەكات و بینینی دایك و باوك لەو بارەدا بە توندوتیژی و زیانگەیاندن دەبینێت.كە ئەمەش كاریگەری لەسەر گەشەی كەسیێتی و داهاتووی دەبێت."
PM:03:38:23/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه