ئەگەر نەخۆشی شەکرە کۆنتڕۆڵ نەکرێت چی ڕوو دەدات؟
وێستگە ستایل-
نەخۆشی شەکرە نەخۆشیەکی درێژخایەنەو ئەگەر نەخۆشەکە پارێزگاری لە خواردن بکات و دەرمانەکانی بە جوانی بەکار بھێنێت لەوانەیە زۆرێک لە ماکەکانی شەکرە ڕوو نەدات بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر نەخۆشی شەکرە کۆنتڕۆڵ نەکرێت و نەخۆشەکە پشتگوێی بخات دەبێتە ھۆی چەندین گیروگرفتی ترسناک، لةم بابةتةدا دكتؤر شاھین پسپۆڕی ھەناو و دڵ باسيدةكات.
1-گیرانی خوێنبەرەکانی لەش کە دەبێتە ھۆی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و سستبونی دڵ و گانگرینی قاچەکەن.
2- بەھۆی بەرزی ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێژەیەکی زۆر شەکرو پڕۆتین لە میز دەردەدرێت ئەمەش دەبێتە ھۆی لەکارکەوتنی گورچیلەکان کە لەوانەیە لە داھاتودا پێویستی بە غەسلی گورچیلە و چاندنی گورچیلە بێت.
3- گێژبوون و سەرسوڕان و سڕبوونی دەست و قاچەکان بەھۆی تێک چوونی ھەستە دەمارەکان.
4- شەکرە دەبێتە ھۆی کزبونی چاو و تێک چوونی تۆڕی چاو و ئاوی سپی و کوێربوون.
5-ئەو کەسانەی ماوەیەکی زۆرە شەکرەیان ھەیە و کۆنتڕۆڵ نیە دەبێتە ھۆی لاواز بوونی سیستەمی بەرگری لەش و درەنگ ساڕێژ بونی برین و تووشی ھەوکردنی بەکتریا دەبن لەگەڵ لاوازی سێکسی.
6- ھەوکردنی جگەر و پەنکریاس چونکە شەکری زیادە ئەگۆڕێت بۆ چەوری و لەو ئەندامانە کۆ ئەبێتەوە.
7- تێک چوونی خەو و لەبیرچونەوە و خەمۆکی.
لەبەر ئەوە ئەوانەی شەکرەیان ھەیە پێویستە خۆیان کۆنتڕۆڵ بکەن لە خواردن و دوور بکەونەوە لە زۆر خواردن و خواردنی شیرینی و چەوری و ئەو خواردنانەی ڕێژەی کاربۆھیدرایتیان زۆرە، کێشیان کەم بکەنەوە و حەبەکانیان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک وەربگرن وە زوو زوو فەحسی شەکرەکەیان بکەن ھەتا بزانن چارەسەرەکەیان گونجاوە و شەکرەکەیان کۆنتڕۆڵە.
PM:08:32:22/11/2022
ئهم بابهته 1348
جار خوێنراوهتهوه