نوستن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ زیانی هه‌یه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كانی چین ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه نوستن بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ و له‌كاتێكی زوه‌وه مه‌ترسی توشبوون به خه‌ڵه‌فان زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كوالیتی و جۆری نوستن كار له ته‌ندروستی مێشك ده‌كات له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن،پێشتر ده‌وترا نوستنی كه‌م هۆكاری توشبوونه به خه‌ڵه‌فان، به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به پزیشكی به‌ساڵاچوان ئه‌نجامیداوه سه‌لماندویه‌تی نوستنی زۆر و شه‌وانه زوو نوستن به‌یه‌كه‌وه مه‌ترسی توشبوون به خه‌ڵه‌فان پێش ده‌خه‌ن هاوشێوه‌ی كه‌م خه‌وی زیانی ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كانی پێشتر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه خانه‌كانی جه‌سته و مێشكی مرۆڤ پێویستیان به 7-8 كاتژمێر پشوو هه‌یه به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هۆشداری ده‌دات زیاده ڕه‌وی له‌كاتی نوستندا بكرێت چونكه ئاستی زانست و وشیاری مرۆڤ داده‌به‌زێنێ.
پێشتریش ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی سه‌لماندویه‌تی نوستن زیاتر له 8 كاتژمێر له ڕۆژێكدا مه‌ترسی توشبوون به چه‌ند جۆرێكی جیاوازی نه‌خۆشی دڵ زیاد ده‌كات.
PM:05:45:06/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 2032
جار خوێنراوه‌ته‌وه