چهند زانیاریهكی گرنگ لەسەر دووگیانی دووانە
وێستگە ستایل-
سروشتییە کە دووگیانی دووانە زۆر ھەستیارترە بە بەراودکردن،دووگیانی تاک و پێویستی بە چاودێری کردنی زیاترە، دکتۆرە معصومە پزیشكی نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا ھەندێك تێبینی تایبهت لەسەر ئەم بابەتە ڕوندهكاتهوه:
1- بەبەکارھێنانی زیاتری فۆلیک ئەسید، دەکرێت تا ڕادەیەکی زۆر پێش لە ھەندێ ناتەواوی زگماک بکرێت.
2-دایکی کۆرپە دووانیەکان پێویستی بە چاودێرییەکی زیاتری پزیشکی ژنان و مناڵبوونە.
3-دڵ تێکەڵ ھاتن و ڕشانەوە، لە دووگیانی دووانە بە شێوەیەکی گشتی ، زیاترە لە دووگیانی تاک، ھەروەھا ئازاری کەمەرو سک ئێشە لە دایکانی خاوەن دووانە زیاترە.
4-پەڵە بینین ( پەڵەی خوێن ) لە دووگیانی دووانەدا زیاتر ڕودەدات ، ھەموو جۆرە پەڵە بینینێکیش نیشانەی دووگیانی دووانە بێت ،پێویستە سەردانی پزیشك بکەیت.
لە دووگیانی دووانەدا، شەق دان و جوڵەی پێش وەخت ڕوونادات.
1- دایکانی دووگیان بە دووانە کێشێکی زیاتریان ھەیە.
2- مەترسی تووش بوون بە نەخۆشی شەکرە، پاڵەپەستۆی خوێن، لەدایک بوونی پێش وەخت لە دووگیانی دووانە زیاترە.
3- ئەگەری مناڵبوون بە نەشتەرگەری لە دووانەدا زیاترە.
مەترسییەکانی دووگیانی دووانە :
ھەروەکو باس کرا دووگیانی دووانە ھەندێ کێشە بۆ دایک و کۆرپەکەی درووست دەکات لە دووانە :
4- لە دایک بوونی پێش وەخت .
5- کێشی کەمی کۆرپەکە .
6- زۆر بوونی ئەگەری مردنی مناڵەکە لەناو مناڵداندا.
7- زۆر بوونی ئەگەری نەخۆشی ئۆتیزم.
8- ژەھراوی بوونی دووگیانی.
9- شەکرەی دووگیانی.
PM:05:15:06/10/2022
ئهم بابهته 2288
جار خوێنراوهتهوه