چه‌ند جۆرێكی ده‌گمه‌نی خوێن ده‌بێته كلیلی چاره‌سه‌ری منداڵانی تازه له‌دایكبوو
وێستگە ستایل-
گیان له‌ده‌ستدانی دوو منداڵی تازه له‌دایكبوو وایكرد پاش 40 ساڵ له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا كۆمه‌ڵێكی ده‌گمه‌ن له گروپی خوێن ده‌ستنیشان بكرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ساینس ئه‌لێرت" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا "ئاش تۆی" زانای بواری خانه بایلۆجیه‌كان له زانكۆی بریستۆل وتویه‌تی" دوای ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه ئه‌م كاره سه‌لماندی بۆمان خڕۆكه سووره‌كانی خوێن توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه شۆكمان بكه‌ن"
زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌باره‌ی گروپه‌كانی ABO وrhesus به زائید و ناقس زانیاریان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له كاتی گواستنه‌وه‌ی خوێندا زۆر گرنگه، ئه‌و كاته‌ی جۆری خوێنی دایك و كۆرپه یه‌ك نه‌بێت ئه‌وه جه‌سته دژه ته‌ن دروست ده‌كات به وێڵاشدا ده‌گوازرێته‌وه ده‌بێته هۆی توشبوونی منداڵ به نه‌خۆشی (hemolytic disease) .
ئێستا Era, Erb, Er3, Er4 and Er5 هه‌موویان كۆمه‌ڵه‌ی نوێی خوێنن به‌م دواییانه دۆزراونه‌ته‌وه ده‌بنه ڕێگا چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ ڕزگاركردنی ژیانی كۆرپه‌ی تازه له‌دایكبوو له‌داهاتودا.
PM:05:12:06/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 1436
جار خوێنراوه‌ته‌وه