خانمێك بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ تایبه‌ت به ئه‌ده‌ب
وێستگە ستایل-
خه‌ڵاتی نۆبڵ تایبه‌ت به ئه‌ده‌ب به‌خشرایه خانمه نوسه‌ری فه‌ڕه‌نسی" ئانی ئارنۆ"
لیژنه‌ی نۆبڵ بڕیاریدا ئارنۆ ی ته‌مه‌ن 82 ساڵ ببێته براوه‌ی نۆبڵی ئه‌مساڵ بۆ نوسینی ئه‌ده‌بی پاش ئه‌وه‌ی ئازایه‌تی و لێهاتووی خۆی پیشانداوه له نوسینه‌كانیدا له ماوه‌ی ڕابردوودا.
ماتس ملم سكرتێری هه‌میشه‌ی ئه‌كادیمیای سویدی له‌ستۆكهۆڵم- سوید ئه‌م خه‌ڵاته‌ی ئاشكرا كرد.
ئه‌مه له‌كاتێكدا ڕۆژی دوو شه‌ممه خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ پزیشكی به‌خشرایه پزیشكێك كه ترشی ناوكی مرۆڤی نیاندرتاڵی ئاشكرا كردوه، ڕۆژی سێ شه‌ممه سێ زانای بواری فیزیا بوونه براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا پاش دۆزینه‌وه‌ی جۆرێك ووردیله توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه په‌یوه‌ندیان بمێنێت ته‌نانه‌ت پاش جیاكردنه‌وه‌شیان.
ڕۆژی چوار شه‌ممه سێ زانای بواری كیمیا كه توانیویانه ڕێگه‌یه‌ك بۆ به‌یه‌كه‌وه نوساندنی وردیله‌كان بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی زیاتر سوودی لێ وه‌ربگیرێت خه‌ڵاتی نۆبڵیان پێبه‌خشرا.
PM:04:55:06/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 884
جار خوێنراوه‌ته‌وه