نەخۆشی جگەر ده‌بێته هۆی بێ هێزی جەستە؟
وێستگە ستایل-
زۆربەی خەڵک ئەوەی بیستووە کە جگەرت نەخۆش کەوت ئەوا زەردوویی دەگریت یان تووشی ئاوسان دەبیت،بەڵام نەخۆشی جگەر هەروەک دڵ و گورچیلە زۆرجار بە خشکەیی دێت و وەکو ئەم نەخۆشە بەڕێزە تەنها بە لەش داهێزران هاتبوو،دكتۆر زانیار پزیشکی پسپۆڕی هەناوی له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌دات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" لە ماوەی ڕابردوو نەخۆشێکی بەڕێز هاتبوو کە شەکرەی هەیە،تەنها بە بێهێزی جەستە و وایان تێ گەیاندبوو کە هۆکارەکەی شەکرەیە، و فعلەن کەمێک شەکرەی بەرزە و کۆنترۆڵ نەبوو، بەڵام ئێمەی پزیشکی هەناوی دەبێت نەخۆش چارەسەر بکەین نەک وەرەقەی پشكنین. بۆیە پاش هەڵسەنگاندن دەرکەوت کە تووش بووە بە نەخۆشی هەوکردنی جگەر لە جۆرێکی دەگمەن کە پێی دەڵێن (هەوکردنی جگەری دژ بە خۆ)Autoimmune Hepatitis ئەم نەخۆشییە نیشانەکانی زۆرجار ڕوون نین و بە بێ هێزیی و تایەکی کەم و زەردووییەکی کەم دێت کە نەخۆش خۆی تێبینی ناکات."
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر دكتۆر زانیار نوسیویه‌تی"چارەسەر زۆربەی کات ئاسانە،بەڵام گرنگ زوو دەست نیشان کردنێتی کە ئەمەیان لە ووڵاتی ئێمە ئاسان نییە چوونکە لە کەرتی گشتی هەموو شتێک بەسەرەیە بەهۆی ئەو قەرەباڵغییە بێ هاوتایەی لە سلێمانی هەیە."
له‌باره‌ی تێگه‌یشتنی نه‌خۆش و كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌م نه‌خۆشییه ئه‌م پزیشكه باس له‌وه ده‌كات "کاتێک نەخۆشیەکی کەم باو دەست نیشان دەکرێ تووشی دەیان پرسیار دەبینەوە لە نەخۆش و کەس و کاری کە حەقیشیانە چوونکە تێ گەشتن لەم هەموو فەحس و بێنە و بردیە لە نەخۆشییەکی ناڕووندا ئاسان نییە. جار هەبووە کەس و کاری نەخۆش کەوتوونەتە گومانەوە و بیریان چووە بۆئەوەی ئەمە لەوانەیە دکتۆرەکە لێی نەزانێت یان تاجرە و پشكنینی زیادە دەنێرێت."
PM:04:00:06/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه