نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رووونی هه‌ولێر له‌باره‌ی كه‌سێك ڕونكردنهوه ده‌دات خۆی به پزیشك ناساندوه
وێستگە ستایل-
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ی كه‌سێك بڵاوده‌كرێته‌وه كه خۆی به"ڕوناک قاسم ئاغا" و پزیشكی ده‌روونی ناساندوه، ڕێنمایی جیاواز له‌باره‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی بڵاوده‌كاته‌وه، باس له‌وه‌ش ده‌كات پزیشكه له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی له هه‌ولێر، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سه هاتۆته ده‌نگ كه هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی به نه‌خۆشخانه‌كه‌یانه‌وه نییه.
له ڕونكردنهوهی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی هه‌ولێردا هاتووه" کەسێک بەناوی (ڕوناک قاسم ئاغا) ماوەیەکە لە سۆشیال میدیا خۆی وەک پزیشکی دەروونی ناساندوە گوایە لە نەخۆشخانەی دەروونی هەولێرە هەروەها ناوبراو چەند نوسینێکی کۆمەڵێک پزیشکی دەرونی بەکارهێناوە بەناوی خۆیەوە لە پەیجی تایبەتی خۆی، ئێمە وەکو نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر هەمولایەک ئاگادار دەکەینەوە کە لە تێکڕای شاری هەولێر بە نەخۆشخانەکەشمانەوە هیچ پزیشکێکی دەروونیمان نیە بەو ناوەوەی ئەوه‌ی ئه‌و ڕوناک ناوە دەیکات هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و هەوڵدانە بۆ بەناوبانگ بوون بەڕێگای ناشه‌رعی"
هاوكات نه‌خۆشخانه‌كه کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاش ئاگادار دەکەنەوە نەکەونە ناو ئەم داوەوە و چیتر ناوبراو وەک پزیشکی دەروونی نەناسێنن و نەبنە هاندەربۆ بڵاوکردنەوەی بابەتی دزراو لەلایەن ناوبراوەوە.
PM:02:49:05/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 3696
جار خوێنراوهتهوه