‌زانیاری گرنگ له‌باره‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك

وێستگە ستایل-

شێرپەنجەی مەمک نەخۆشیەکە کە تێیدا خانەکانی مەمک بە شێوەیەکی زیاد لە پێویست و لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵ جەستەی مرۆڤدا زیاد دەکەن، لە هەردوو رەگەزی ژنان و پیاواندا رودەدات، بەڵام زۆرینەی توشبوانی ئەم نەخۆشیە خانمانن، ئەگەر بێت و شێرپەنجەی مەمک چارەسەر نەکرێت ئەم خانانە کە بە خانەی شێرپەنجەیی ناسراون دەگوازرێنەوە بۆ بەشەکانی تری لەش، تەندروستی نەخۆشەکە لە بارێکی جیگیرەوە بەرەو بارێکی ناجێگیر دەبەن.

له‌كاتی باسكردنی نیشانه‌كانی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ ئه‌وه‌ زوو ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر گرنگه‌ و یارمه‌تی زوو چاكبونه‌وه‌ ده‌دات و چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك كه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئافره‌تێك لێی به‌ ئاگا بێت.

شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لە مەترسیدارترین شێرپەنجەکان کە لە ھەر دوو ڕەگەزی ژن و پیاودا ڕوو دەدات. بەڵام زۆربەی تووشبوان بەم نەخۆشییە خانمانن.

 ئەم شێرپەنجەیە سەرەکیترین ھۆی لەدەستدانی ژیانی ژنانی تەمەن ٢٠-٥٠ ساڵه‌ و ئەگەر زوو پێی بزانرێت بە ئاسایی چارەسەر دەبێت، بەڵام زۆر جار بە ھۆی کەمتەرخەمی لە بیر دەچێت و کاتێک پزیشک پێی دەزانێت، کە کار ترازاوە. 
 
چه‌ند نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیداری توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك:

1-کاتێک مه‌مك ده‌ست بەردەکەوێت گەرم دادێت .

2-بەردەوام کەسەکە حەز دەکات دەستی پێدابهێنێت و بیخورێنێـت.

3- ڕەنگی دەگۆڕێت یاخوود یان شەق دەبێت یاخوود گرژ دەبێت.

4- خوێن لێهاتنی یاخوود داخورانی گۆیەکانی مەمکەکە.

5- لیمفی ئاوساو دروست دەبێـت لە ژێر مەمکەدا.

6- پەیدابوونی ئازاری فراوان و زۆر لە ناوچەی مەمکدا.

7- لەوانەیە ئافرەتان هەندێک جار بڵێن ئەمە چەوری زیادەیە کاتێک پێستی زیادە دروست دەبێت بەڵام ئەمەش نیشانەیەکی ترە.

8- مەمکەکە دەئاوسێت و سوور دەبێتەوه‌ ته‌نانەت لە کاتی سوڕی مانگانە و ئاسایشدا.

باشترین خۆراکەکان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک:

یەکەم: سەوزە و میوە
لە تویژینەوەیەکدا دەرکەوتوە خواردنی میوە و سەوزە ئەگەری %١٥ شیرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە، باشرینیان بریتین لە برۆکلی، بێری، قۆخ.

دووەم: ریشاڵ و دژەئۆکسان
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و دژە ئۆکسانن، باشترینن بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک، رێگری دەکەن لە گەشەکردنی خانە شیرپەنجەییەکان، کە لە سپێناغ، گێزەر، مۆز، پرتەقاڵ، گوێز، شوکەلاتەی رەش، شیلک هەیە.

سێیەم: چەوری بەسود
خواردنی چەور دەبێتە هۆی قەڵەوی و مەترسی توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، بەڵام هەندێک خۆراک هەیە کە چەوری تەندروستیان تێدایە و بەسودن بۆ شێرپەنجە وەکو زەیتی زەیتون، ئەڤۆکادۆ، گوڵەبەرۆژە، چەرەسات، ماسی سەلەمون.

چوارەم: ڤیتامینەکان، بەتایبەتی ڤیتامین D
هۆکارن بۆ رێگریکردن لە زیادبون خانە شێرپەنجەییەکان، مەترسی توشبون بە رێژەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە، لە خۆراکەکانی زەردێنەی هێلکە، جگەری گا، ماسی تونە، پەنیردا هەیە.


AM:10:45:01/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 1360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌