كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی ڕێگه ده‌دات به كارمه‌نده كوڕه‌كانی ته‌نوره له‌پێ بكه‌ن
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای به‌ریتانی" ڤێرجن ئه‌تلانتیك" تایبه‌ت به فڕۆكه‌وانی بڕیاریداوه ڕێگه بدات به فڕۆكه‌وان و تیمی فڕۆكه‌وانی كه ڕه‌گه‌زیان نێره ته‌نوره له‌پێ بكه‌ن، وه‌ك هه‌ڵمه‌تێك بۆ" پاڵپشتی فره ڕه‌نگی" و دوور كه‌وتنه‌وه له جیاوازی ڕه‌گه‌زی.
بڕیار وایه كچان و كوڕانی ئه‌م تیمه فڕۆكه‌وانیه ئازادبن له‌وه‌ی جلوبه‌رگی پیاوان یان خانمان تایبه‌ت به تیمه‌كه بپۆشن.
كوڕان ده‌توانن جلی ڕه‌نگ سوور بپۆشن كه كچه كارمه‌نده‌كان ده‌یپۆشن، خانمانیش ده‌توانن جلی پیاوان له‌به‌ر بكه‌ن كه ڕه‌نگی ڕه‌شه، به‌و ئامانجه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ڕه‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه ئازادبن و هه‌ست به جیاوازی نه‌كه‌ن.
PM:04:08:29/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوه‌ته‌وه