نازی عه‌زیزی: خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی باشوور به‌فریامان بگه‌ن
وێستگە ستایل-
پاش ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران چەند بنکە و بارەگایەکی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کرد، ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كان هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه ده‌ربڕی.
خانمه گۆرانیبێژ نازی عه‌زیزی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك داوای هاوكاری له كوردانی باشووری كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت"حکومه‌تی ئێران ڕه‌حمی به مه‌كته‌بی منداڵان نه‌كرد، شه‌هید و بریندارمان هه‌یه خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی باشوور به‌فریامان بگه‌ن"
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه، ثاش ئةوةى ذياني هاوسه‌رگیریی ثيَكهيَناوة ئێستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له ولآتي به‌ریتانیا ده‌ژین، چه‌ند ساڵێكیشه هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ریی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و له ئه‌وروپا به‌شداریشی له هیچ ئاهه‌نگێكدا نه‌كردووه.
نازی عه‌زیزی، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، به گوتنه‌وه‌ی گۆرانی (خۆم و عوده‌كه‌م) له هه‌رێمی كوردستان ناوبانگی هونه‌ریی په‌یدا كرد.
PM:03:12:28/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 3372
جار خوێنراوه‌ته‌وه