گه‌نجێك ڕیكلام بۆ خۆی ده‌كات.. به‌دوای هاوسه‌ردا ده‌گه‌ڕێت
وێستگە ستایل-
گه‌نجێكی به‌ریتانی به‌ناوی" محمد مالیك" بڕیاریدا ڕێگه‌یه‌كی جیاواز بۆ گه‌ڕان به‌دوای هاوبه‌شی ژیانی به‌كاربهێنێت ئه‌ویش سوود وه‌رگرتنه له تابلۆی ڕیكلامه‌كان له شاری بێرمینگهام- به‌ریتانیا.
له‌سه‌ر تابلۆی ڕیكلامه‌كه كه ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌ییه، محمد وێنه‌ی خۆی داناوه و نوسیویه‌تی" ڕزگارم بكه‌م له‌و هاوسه‌رگیریه‌ی كه‌سوكار ڕێكیده‌خات"
محمد ته‌مه‌نی 29 ساڵه له بواری سه‌ركردایه‌تی كار كارده‌كات ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر لات وایه تۆ كه‌سێكی شیاوی بۆ ئه‌وه‌ی ببیته هاوسه‌ری من ئه‌وه په‌یوندیم پێوه بكه و سیڤیه‌كه‌ی خۆتم بۆ بنێره"
ئه‌م گه‌نجه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شی ژیانی پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی به ناوی find malik a wife داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێیه‌وه خانمان په‌یوندی پێوه بكه‌ن.
PM:12:37:28/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 788
جار خوێنراوه‌ته‌وه