‌پزیشكێك: خانمان له‌م كاته‌دا سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن

وێستگە ستایل-

فرەکیسی هێلکەدان بووه‌ به‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشییه‌ باوه‌كانی ناو خانمان، دكتۆره‌ چرۆ پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون خانمان له‌م حاڵه‌ته‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" ئەگەر گەنجیت و سوڕی مانگانەکەت لە نێوان ٢١  بۆ ٣٥ ڕۆژ جارێک ڕوودەدات مانای وایە سوڕی مانگانەکەت ڕێکە، بەڵام ئەگەر لەم ماوەیەدا سوڕی مانگانەت نەبێت ئەوا پێویستە سۆنەر و پشکنینی هۆڕمۆنەکان بکەیت ، ئەگەر سۆنەرت کرد و سۆنەرەکەت پیشانی دا کە فرەکیسی هێلکەدانت هەیە و هۆڕمۆنەکانت تێک چووە ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەتی خۆت بکەیتەوە بۆ ئەوەی بتوانیت چارەسەر وەربگریت."

دكتۆره‌ چرۆ ده‌شڵێت" ئەگەر تۆ لە نێوان هەموو ٢١ بۆ ٣٥ ڕۆژ سوڕی مانگانەت هەیە بەڵام سۆنەر دەکەیت و سۆنەرەکە پێت دەڵێت کە فرەکیسی هێلکەدانت هەیە ئەوا پێویستە دڵنیا بیت کەوا هیچ کێشەیەک نییە و کۆتا توێژینەوەکان دەری دەخەن کە ئەو گەنجانەی سوڕی مانگانەیان  هەیە و هیچ کێشەیەکی تریان نیە و تەنها لە سۆنەردا دەردەکەوێت کە فرەکیسی هێلکەدانیان هەیە ئەوا پێویستە پشتوگوێ بخرێت و کێشە بۆ خانمەکە دروست ناکات و پێویست ناکات قەلەق و دوودڵ بن ، لەبەر ئەوەی کە سوڕی مانگانە ڕێک بوو مانای وایە هێلکەدان کێشەی نییە و بە ڕێکێ ئیش دەکات."


PM:12:20:28/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل